ژنە خوێندکارە کوردەکان لە ئەوروپا دژی توندوتیژی بانگەوازیان کرد

ژنانی خوێندکاری کوردستان(ژەخەکە) بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای پشتیوانی و تێکۆشان بۆ چالاکییەکانی ئەوروپا کرد.

ژەخەکە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان دەرفەتێکە بۆ گرنگیدان بە ماف و پێویستی بە مافەڕەواکانی ژنانی کورد.

بزووتنەوەی خوێندکاران بەمەبەستی سەرنج ڕاکێشان بۆ ڕێگریییە تایبەتەکان لەبەرامبەر ژنان بانگەوازی بڵاوکردەوە وداوای بەڕێوە چوونی چالاکیی، کەمپەینی کرد.

لە بەیاننامەکەدا سەبارەت بە کوشتنی ژنان زانیاری دراوە و باس لەوەکراوە، "ژەخەکە پاڵپشتی هەموو ئەو ژنانە دەکات کە قوربانی توندوتیژین و بۆ ئەوەی ژنان ژیانێکی سەلامەت و ئازادیان هەبێت چالاکانە تێکۆشان دەکات. بۆ چالاکی و تێکۆشانەکانمان لە ئەوروپا، داوای پشتگیری دەکەین."