ژن نیوز: لە مانگی کانوونی دووەمدا لە تورکیا ٣٢ ژن کوژراون

بەپێی ئامارەکانی ژن نیوز، لە مانگی کانوونی دووەمدا بە لانیکەمەوە ٢ ژن کوژراون و ٣١ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئاماری ناو هەواڵەکانی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، لە مانگی کانونی دووەمدا لە تورکیا ٣٢ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ٣١ ژنی تریش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەکە، هەر لەو مانگەدا ٤ منداڵیش کوژراون و ١١ منداڵی تریش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستدا و ١١ منداڵی تریش لە رووی زایەندییەوە هەراسان کراون و دەستیان بۆ بردراوە.

بەپێی ئەو ئامارە لە شارەکانی ئیستەنبول و ئەنقەرە زۆرترین ژن کوژراون. لە بابەتی گیان لە دەستدانی گوماناویشدا لەم مانگەدا شرنەخ و ئانتالیاش لە ریزبەندی یەکەمدان.

هەموو مانگێک دەیان ژن لە تورکیا دەکوژرێن. بکوژەکانیش بۆ خۆ دەربازکردن لە سزاکان پشت بە کولتوری بەجێماوی ناوچەکەیان دەبەستن و هەروەها دەسەڵاتداران بە لێدوانەکانیان هانی توندوتیژی دژ بە ژنان دەدەن و هەڵوێستی پۆلیس و دەزگای دادوەریش بۆ بەهێزکردنی کاری توندوتیژییە لە دژی ژنان.

بە گوێرەی ئامارەکانی تۆڕی میدیای سەربەخۆ لە تورکیا، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣٢٤ ژن کوژراون، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٨٤ ژن و لە ساڵی ٢٠١٩دا بەلانیکەمەوە ٣٢٨ ژن کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی پلاتفۆرمی "ڕێ لە کوشتنی ژنان دەکەین"، ٢٨٠ ژن کوژراون و ٢١٧ ژنیش بە شێوەی گوماناوی  گیانیان لە دەستداوە. بەپێی راپۆرتەکە، لە سەدا ٦٤ی ئەو ژنانە لە ماڵی خۆیاندا کوژراون، یان گیانیان لە دەستداوە.

ژ.ت