ژن نیوز: له مانگی ئاداردا ٢٦ ژن كوژراون
به‌پێی هه‌واڵێكی ژن نیوز له مانگی ئاداردا لانیكم ٢٦ ژن كوژاراون، ١٧ ژنیش به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ه‌ستداوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ژن نیوز له مانگی ئاداردا لانیكم ٢٦ ژن كوژاراون، ١٧ ژنیش به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ه‌ستداوه.
ژن نی كه هه‌موو مانگێك ئامار له باه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان ئاماده‌ده‌كات، بڵاویكرده‌وه، كه له مانگی ئاداردا لانیكه‌م ٢٦ ژن كوژراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌ر له‌و مانگه‌دا ١٧ ژنیش به شێوه‌ی گوماناوی كوژراون.
مردنی گوماناویش زۆرینه به بانگه‌شه‌ی 'كه‌وتنه‌خواره‌وه له باڵكۆن' بۆ رای گشتی راگه‌یه‌نراوه.
له‌و ژنانه‌ی كوژراون ٦ كه‌سیان له ئیسته‌نبوڵ بوون، ٣ ژنیش له كۆنیا كوژراون. به پێی ئاماره‌كان، له شاره‌كانی باكوری كوردستان مانگی رابردوو هیچ حاڵه‌تێكی كوشتنی ژنان تۆمار نه‌كراوه.
له‌مانگی ئاداردا ٣ منداڵ كوژراون، ٢ منداڵیش به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ستداوه. جیا له‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ٥ منداڵ، گێچه‌ڵ به سێ منداڵیش كراوه و له خولی فێربوونی قوئانیش توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵان كراوه.
هـ . ب