ژنان داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش دەکەن

پلاتفۆرمی ژنانی ناوچەی رحا باسیان لە دۆخی تەندروستیی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکاندا کرد و داوای چارەسەرکردن و چاودێریکردن و ئازادکردنی زیندانیان نەخۆشیان کرد.

پلاتفۆڕمی ژنانی رحا لە بارەگای کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر دۆخی تەندروستیی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکاندا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسییان رێکخست. پۆستەرێکیان هەڵواسیبو و لەسەری نووسرابوو "بەسە بۆ گۆشەگیری، با زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن".

سومەیە کۆچ هاوسەرۆکی لقی ئیهەدە سومەیە کۆچ ڕایگەیاند: "دەوڵەت بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی هەلومەرجی یەکسانە بۆ ئەو کەسانەى لە ئازادی بێبەش کراون، بەڵام کاتێک مرۆڤ سەیری زیندانەکانی تورکیا دەکات ئەوە دەبینێت، کە زیندانییەکان لە مافە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانیان بێبەشن".

کۆچ ڕاشیگەیاند، لە نیسانی ٢٠٢٢ەوە ئیهەدە ئاشکرای کردووە، کە هەزار و ٥١٧ زیندانیی نەخۆش، کە ٦٥١یان لە دۆخێکی سەخت و قورس دا لە زیندانەکاندان، کە نەخۆشیی قورس و درێژخایەنی وەک نەخۆشیی سییەکان، نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە، پەککەوتەییان هەیە و ناتوانن بە تەنهایی بژین".

پێشێلکردنی مافی ژیان سیاسەتی دەوڵەتە

کۆچ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، چەندین مافی تەندروستی لە زیندانەکاندا پێشێلکراون و ڕایانگەیاند، ئەو زیندانیانەی دەرمان و چارەسەریان بۆ نەکرێت گیانیان لە دەست دەدەن. کۆچ، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەستبەرداربوونی زیندانیان تاوەکو گیان لەدەستدانیان بووەتە سیاسەتی دەوڵەت و وتیشی: "پێش هەموو شتێک ئایسەل توغڵوک و هەموو زیندانیان مافەکانی ژیانیان پێشێل دەکرێت و زیندانییەکان ڕووبەڕووی کردەوەی جیاکاری دەبنەوە".

پێویستە بە خێرایی زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن

کۆچ باسی لە دۆخی تەندروستیی سیاسەتمەدار ئایسەڵ توغڵوک کرد، کە بە پاساوی سیاسی لە زینداندا ڕاگیراوە و وتی: "دەمانەوێت ئایسەل توغڵوک بە خێرایی ئازاد بکرێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لە هەلومەرجێکی باش دا بژی و چارەسەر بکرێت".

کۆچ سەبارەت بە زیندانییە نەخۆشەکانی ژنی ڕاگەیاند: "دەبێت دەستبەجێ هەموو زیندانییانی نەخۆش لە زیندانەکان دا بەپێی ڕاپۆرتی نەخۆشخانە ئازاد بکرێن و لە ناو بنەماڵەکانیان دا بەردەوامی بە چارەسەرکردنیان بدرێت".

ژ.ت