ژنان لە دژی توندوتیژیی پیاو-دەوڵەت هاتنە مەیدانەکان
ژنانی کوردستان و تورکیا بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم دژبە توندوتیژی پیاوان و دەوڵەت لەسە ژنان ڕژانە مەیدان.
ژنانی کوردستان و تورکیا بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم دژبە توندوتیژی پیاوان و دەوڵەت لەسە ژنان ڕژانە مەیدان.
ژنان لە زۆرێک لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان هاتنە مەیدانەکان. پەیامی ئەو ژنانەی کە لە چالاکییەکانی وەک ڕاگەیەندراو و پانێڵەکاندا کۆبووبونەوە، یەکەم "ئازادی" بوو. دروشمی بنەڕەتی چالاکییەکان "ژن، ژیان، ئازادی" بوو.
چالاکییەکان لەشارەکانی ڕحا، ماردین، ئەدەنە، جۆلەمیرگ، سەمسور، ئامەد، ئەلەح، سێرت، چەولیگ، دیلۆک و ئانتالیا بەرێوەچوو.