ژنان لە گیسن ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد

ژنان ٨ی ئاداریان لە شاری گیسنی ئەڵمانیا پیرۆز کرد.

چالاکیی ٨ی ئادار لە گیسن لەلایەن هاوپەیمانیی ٨ی ئادارەوە رێکخرابوو. چالاکییەکە بە رێپێوان دەستیپێکرد و دواتر گردبوونەوەیەکیان رێکخست.

رێپێوانەکە لە پاتیز برلینەر دەستیپێکرد و لە رێپێوانەکەدا وێنەى پارێزەر و هاوسەرۆکی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ ئەرەن کەسکین و هەروەها وێنەکانی هەڤرین خەڵەف، کە لە سەرێکانی لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژرا، بەرزکرابوونەوە.

ئەنجوومەنی ژنانی بەرچەمیش بە رەنگ و هێما و جلوبەرگی خۆیانەوە بەشداری چالاکییەکە بوون.

دوای رێپێوانەکە وتە پێشکەشکران و پەیامی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا خوێندرایەوە. چالاکییەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.

ژ.ت