ژنان لە ئەنقەرە لەپێناو جولەمێرگ گۆشەگیری دەگرن

چالاکی ئێشکگری بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە لەبەردەم شارەوانی چانکایا دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لە هەفتەی دووەمدا بەردەوامە.

لەسەر بانگەوازی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە بە درووشمی "ژنان بۆ جولەمێرگ ئێشکگری دەگرن" چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کرد. چالاکییەکە لە هەفتەی دووەمدا بەردەوامە. ژنان لەبەردەم شارەوانی چانکایا کۆبوونەوە، پانکارتی "ژنان بۆ جولەمێرگ ئێشکگری دەگرن" و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ"یان بەرزکردەوە.

لەسەر ناوی پلاتفۆرمەکە، فاتمە تولوم ئەریۆلداس قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد گەلی وان بە بەرخۆدانی خۆی سیاسەتی دەستبەسەراگرتنی تێکشکاند، گوتی: "دەسەڵات لەبری چارەسەری پرسی کورد، قەیوم دادەنێت و پرسی کورد قووڵتر دەکاتەوە. با حکومەتی ئاکەپە باش بزانێت، ناتوانن قەیوم لەسەر ئیرادەی ژنان دابنێت. هاوسەرۆکایەتی شارەوانی هێڵی مۆری ئێمەیە و هەردەم دەیپارێزین".

هەروەها بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان.

چالاکییەکە بە درووشـمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" بەردەوام بوو.