ژنانی باکوری کوردستان لەدژی پیاو – دەوڵەت لە ڕژانە نێو گۆڕەپانەکان

لە باکوری کوردستان، ژنان داوای گردبونەوەکانی ٨ی ئازاریان کرد لە دژی توندوتیژی پیاو – دەوڵەت.

لە باکوری کوردستان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، ژنان لە چەندین ناوەند ڕژانە سەر شەقامەکان و توندوتیژییەکانی پیاوان و دەوڵەتیان شەرمەزارکرد. ژنان لە چالاکییەکانیاندا تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی لە زیندانەکان و دۆخی زیندانییە نەخۆشەکان و ڕایانگەیاند، کە دروشمی ئەمساڵیان 'کات کاتی ئازادی ژنانە' و داوای بەشداریکردنیان لە گردبونەوەکانی ٨ی ئازار کرد، بۆ ئەوەی بە یەک دەنگ هاوار بکەن. هەروەها چەندین ڕێکخراو و ڕێکخستنی ژنان راگەیەنراویان بڵاوکردەوە و باسیان لە خەباتی ژنان و سیاسەتەکانی دەوڵەت لە دژی ژنان کرد.

وان

لە شاری وان، تەژەئا، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بۆ زیندانیان و خانەوادەی زیندانیان (TUHAY-DER) کارتی پشتگیری بۆ ژنانی زیندانیکراویان ئامادەکرد. ژنان پەیامی لەسەر کارتەکان پەیامی "کاتی ئازادیی ژنانە"یان نووسی. پاشان چوونە نووسینگەی پۆست و بە پۆست ڕەوانەی زیندانیان کرد. ئەدیبە بابور هاوسەرۆکی TUHAY-DER  قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە پێویستە ژنان لە زیندانەکاندا بە تایبەتی دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەستنەوە .

لە باڵەخانەی کۆمەڵەکە بە سەرۆکایەتی کۆمەڵەی ژنانی ستار کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا. پارێزەر دیلان کونت ئایان، سەرۆکی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، کە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢دا گۆڕەپانەکان پڕ دەبن و ژنان پەیامێکی بەهێز دەنێرن.

کونت تیشکی خستە سەر دۆخی زیندانییە نەخۆشەکان و وتی: "ئەوانەی کردەوەی توندوتیژیان ئەنجامداوە و دەستدرێژیکاران و مافیاکان ئازاد کران، بە پێچەوانەوە، سەرەڕای راپۆرتی ئەی تی کەی، زیندانییە نەخۆشەکان لە زیندانەکاندا مردن. هەروەها رەنجی کرێکارانی ژن لە ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵدا دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستنی پیاوسالاری نیگەرانە لە گیرفانی خۆی، ئێستا چاوی بڕیوەتە مافی ژن. لێرەدا ئێمەی ژن لەم وێنەیە تاریکەدا هەنگاوێک بەرەو دواوە نانێین و ڕۆژ بە ڕۆژ لە تێکۆشانمان بۆ ژنان زیاتر دەبێت. تێکۆشانی ژنان بۆ ئێمە مانای تێکۆشانە دژی توندوتیژی و بەرەنگاربوونەوەی کرێکاری و بەرهەڵستی بۆ دادپەروەری و ئاشتی ڕۆحی خەباتە کە هەزاران ساڵە بەردەوامە و ئەوەی سەردەکەوێت تێکۆشانی ژنان دەبێت. ئەم ڕۆحیەتی تێکۆشانە ئەوەش نیشان دەدات کە سەدەی ٢١ سەردەمی ژنە."

کونت وتی: "ئێمە دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە لەبەرانبەر ئەو ژنانەی لە ٢٠٢١دا کوژران. ئێمە هاواری سەدان منداڵین کە هەموو ساڵێک ئازار دەدرێن و ناشتوانین قسە بکەن. ئێمە دەنگی ئەو ژنانەین کە بە سزای نایاسایی بە هۆی تێکۆشانی ژنان زیندانی کراون. ئێمە دەنگی ئەو دایکانەین کە سەندیکاکان بۆ مافی تەندروستی خزمەکانیان تێدەکۆشن. ئێمە دوێنێ هەبووین، ئەمڕۆ هەن و سبەینێش دەبین. ئێمە چاوەڕێی هەموو ژنان دەکەین بۆ ئەو گردبوونەوەیەی کە سبەینێ ئەنجامی دەدەین."

دوای قسەکانی کونت ژنان بە ئامانجی بەشداریکردن لە ئاهەنگی سبەینێ بڵاوکراوە و تۆوی گوڵیان دابەشکرد. هەرچەندە پۆلیس بەردەوام هەڕەشەی لە ژنان دەکرد کە لەکاتی دابەشکردنی بڵاوکراوەکاندا دروشم نەڵێنەوە، بەڵام ژنان گوێیان لە هەڕەشەکان نەگرت.

ئێلح

لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی باتمان لە پارکی ئەتاتورک کۆبوونەوە. ژنانی ئیهادە پانکارتی "بژی ٨ی ئازار، بێدەنگ نابین، ناترسین، گوێ ناگرین" بەرز کردەوە. هەروەها ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و هاوسەرۆکی شارەوانی باتمان سۆنگول کۆرکماز بەشدارییان کرد. ڕومەیسا دەنیز کایا هاوسەرۆکی لقی ئیهادە تیشکی خستە سەر زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان و وتی: ئێمە لە شەقامەکان کۆمەڵکوژ دەکرێن، خانووەکان پڕن لە توندوتیژی و هەژاری، ساردکەرەوەکان بەتاڵن. کایا ئاماژەی بەوەدا کە "قەڵەمی ئێمە بەش ناکات کە لیستی پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لە تورکیا بنووسینەوە." و ڕایگەیاند کە ئەوانەی کێشەکان چارەسەر ناکەن بەرپرسن."

روحا

ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی پرسوس لە باڵەخانەی ناوچەکە، فیستیڤاڵی ژنانی ئەنجامدا. لە هۆڵەکە کە فیستیڤاڵەکەی تێدا ئەنجامدرا، پانکارتی ' کات کاتی ئازادی ژنانە' هەڵواسرا. بە دەیان ژن بە جلوبەرگی رەنگاورەنگ بەشداریان کرد و لەگەڵ موزیکی کورد هەڵپەڕکێیان کرد. لە چالاکیەکەدا ژنان بێوەستان دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادیان' وتەوە. گورانی کورد لەلایەن دایکی ئاشتی نەبیە ئاسلانتەکینەوە وترا.

شڕنەخ

ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی ناوچەی جزیری شڕنەخیش بۆ میتینگی ٨ی ئازار لە سلۆپی بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە. ژنان لە کۆڵانەکانی ئورهان دۆغان و نور دەفیان ژەنی و گۆرانیان وتەوە و داوایان کرد هەموو ژن بەشداری لە میتینگەکە بکەن کە بریارە لە گۆڕەپانی نەورۆز ئەنجام بدرێت.

سلۆپی

تەژەئا و ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی سلۆپی لەنێو دوکانداران و گەڕەکەکان گەڕان و داوایان کرد بەشداری لە میتینگەکەدا بکەن. نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپە، چالاکوانانی تەژەئا، ئەندامانی دایکانی ئاشتی و زۆر کەس بە جلوبەرگی کورد بەشداریان کرد. ژنان بە هەڵپەڕکێ و بە دروشمی ' بژی بەرخۆدانی ژنان' ، ' ژن ، ژیان ، ئازادی' و ' بژی ٨ی ئازار' ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ژنان دواتر چوونە کۆڵانی هونەر و گۆرانیان وتەوە و هەڵپەڕکێیان کرد.

لەلایەکی دیکەوە ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی شڕنەخ بە بۆنەی ٨ی ئازار لەبەردەم باڵەخانەی ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی سلۆپی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا. لەسەر ناوی دایکان ئەمینە ئوزەرک قسەی کرد و ٨ی ئازاری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد و بانگەوازی کرد کە ژنان بەشداری لە میتینگی سبەینێدا بکەن.

لە سلۆپی کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانەی نەورۆز بە دروشمی ' کات کاتی ئازادی ژنانە' میتینگ ئەنجام دەدرێت. مەراڵ دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپە لە میتینگەکەدا قسە دەکەن و هونەرمەند خەجێ، هەدیە و گروپی موزیکی هەرێمەکەش هونەرەکەیان پێشکەش دەکەن.

ف.ق