ژنانی دەرسیمی دژی توندی پیاو و شەڕ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا
لە دێرسیم ژنان دژی نادادپەروەری، نایەکسانی، توندوتیژی و شەڕ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لە دێرسیم ژنان دژی نادادپەروەری، نایەکسانی، توندوتیژی و شەڕ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیم لە چوارچێوەی ٢٥ی تیشرینی دووەم وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بە دروشمی "لەدژی هەژاری، نایەکسانی، توندوتیژی و شەڕ تێکۆشانی ڕێکخستن کراو" لە شەقامی هونەرەوە تا گۆڕەپانی سەید ڕەزا ڕێپێوانیان کرد.
ژنان لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ژن پێکەوە بەهێزن"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "لە شوێنی قین، بژی ژیان"، "توندوتیژی لەسەر ژنان تاوانە"، "گوڵستان دۆکو لەکوێیە"، "ژن ژیانە، ژیان مەکۆژە" بەرزکردەوە و دروشمی "دەنگ بدە بە دەنگی زیندانییەکان"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "ئێمە بێدەنگ نین، ناترسین و بەلێ ناکەین"، "نا بۆ شەڕ، با ئاشتی دەستبەجێ ئەنجام بدرێت" بەرزکرایەوە.