ژنانی گه‌نج له كه‌مپی ژنۆلۆژی كۆبوونه‌وه
كه‌مپی ژنانی گه‌نج كه هه‌موو ساڵێك ژنانی گه‌نجی كورد له ئه‌وروپا كۆده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵیش به پێشه‌نگایه‌تی كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تهكۆژن) به‌ڕێوه‌چوو.
كه‌مپی ژنانی گه‌نج كه هه‌موو ساڵێك ژنانی گه‌نجی كورد له ئه‌وروپا كۆده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵیش به پێشه‌نگایه‌تی كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تهكۆژن) به‌ڕێوه‌چوو.
له مانگی تهمووز بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی "شه‌هید زهندا ئه‌كین" كامپی ژنانی گه‌نج رێكخرا.
ژنانی گه‌نج له چوار لای ئه‌وروپاوه له‌سه‌ر گرنگی وڵاتپارێزی و هاوڕێیه‌تی له‌سه‌ر زانستی ژن، مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد و شه‌ڕی تایبه‌ت گفتوگۆیان كرد.
له كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ستدرێژییه‌كانی سیستمی ئێستا بۆ سه‌ر ژنان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆكرا و داوا له هه‌موو ژنانی گه‌نج كرا كه بكه‌ونه جموجۆڵه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوی كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ردا هاتووه، "بۆ پاراستنی كوردستاندهبێت ئێمه به نمونه‌ی شه‌هید زهندا ئه‌كین و درێژه‌دان به هێزی تێكۆشانی ئه‌و چیمان له‌ده‌ست دێت بیكه‌ین. ده‌بێت ژنانی گه‌نج بوێری خۆیان ببینن و له دژی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری باوكسالار و سه‌رمایه‌داری بوه‌ستنه‌وه. پێویسته ئێمه خۆمان په‌روه‌رده بكه‌ین، خۆمان رێكبخه‌ین و له بیر و بڕوای ئه‌و ژنه گه‌نجانه‌ی به‌ر له‌ئێمه فیداكارییان كردووه تێبگه‌ین. خۆپه‌روه‌رده‌كردن ئه‌ركی هه‌موو ژنێكی گه‌نجه. ئافراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتیك په‌یوه‌سته به خۆشه‌ویستی و ئیراده‌ی گه‌لانه‌وه".
هـ . ب