ژنانی گەنج بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان زنجیرە چالاکیەکیان دەست پێکرد
ژنانی گەنج بەدانانی ستاندێک لە گۆڕەپانی کلێبێرت لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە چالاکیی کرد. چالاکییەکان تا ٧ی تەمموز بەردەوام دەبێت.
ژنانی گەنج بەدانانی ستاندێک لە گۆڕەپانی کلێبێرت لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە چالاکیی کرد. چالاکییەکان تا ٧ی تەمموز بەردەوام دەبێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد"، ئەندامانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) و ژنانی گەنجی ئینتەرناسیۆنالیست دەستیان بە زنجیرەیەک چالاکیی کردووە کە تا ٧ی تەمموز بەردەوام دەبێت.
چالاکوانان بە پۆشینی جلی یەکدەستەوە کە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەر بوو، زنجیرە چالاکییەکیان لەژێر ناوی "گەشتی ئازادی" دەست پێکرد. چالاکوانان لە گۆڕەپانی کلێبێرت و لەبەردەم وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری ستراسبۆرگ ستاندەکانیان بە کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە. ژنان لە چالاکییەکەدا باسی گۆشەگیریی ئیمرالیەیان بۆ سەردانکەران بە زمانی کوردی و ئینگلیزی ڕوونکردەوە. بە پێشەنگایەتی تەکوژن بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە هێزە پیلانگێڕەکان کۆمەڵگاکانیان کردووە قوربانی ئامانجەکانیان و ئاماژە بەوە کراوە کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان خوڵقێنەری پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە ئامانجی ئازادیی کۆمەڵگاکانە بەدەست نەگەیشتووە و ڕێگریی دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژنانی گەنج بەردەوام لە چالاکییەکانی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەشداری دەکەن و لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەو چالاکییەی کە ئەمڕۆ دەستیان پێکردووە، ڕایدەگەیەنین کە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەشداری هەڵمەتی " ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" دەبن.
لە چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "زاپ ئاڤاشین مەتینا - بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرانەوە. لە کۆتایی چالاکییەکەدا سەمایان کرد.