ژنانی گەنج: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان مەزن دەکەین
چالاکی ٤ ڕۆژەی ژنانی گەنج لە ستراسبۆرگ بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی هەرێمی کۆتایی هات. گەنجان دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
چالاکی ٤ ڕۆژەی ژنانی گەنج لە ستراسبۆرگ بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی هەرێمی کۆتایی هات. گەنجان دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و ژنانی گەنجی ئەنتەرناسیۆنال، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٤ ڕۆژ زنجیرە چالاکیان دەست پێ کرد. زنجیرە چالاکییەکە بە گۆرانی هەرێمی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات. لەو زنجیرە چالاکییانەی لە گۆڕەپانی کلێبێر ئەنجامدران، پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە هەموو گەلان و باوەڕەکان و ژنان لەژێر چەترێکدا کۆدەکاتەوە و ئازادیان دەکات، تاوتوێ کرا.
گرووپە ئیتاڵی و باسکی و کورد و ئەڵمانییەکان هونەری خۆیان پێشکەش کرد و تیشکیان خستەسەر پارادایمی یەکێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەدەوری "داری ژیان" کۆبوونەوە و هەڵپەڕکێیان کرد.
هاوڵاتیان پێشوازییەکی گەرمیان لە هەڵپەڕکێیەکە کرد. گەنجان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆتاییان بە هەڵپەڕکێ هێنا.
پاشان چالاکوانان پێکەوە گۆرانیان دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چڕی، هەر لەوکاتەدا پۆرترێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دروست کرا.
برۆشور و بڵاوکراوە دابەشکران، تێیدا دەستنیشانکرا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر کێشە قووڵەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ئەڵتەرناتیڤێکی گرنگە. هەروەها دووپاتکرایەوە هۆکاری سەرەکی گۆشەگیری ڕەها بۆ ڕێگرییە لە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. هەروەها جەختکرایەوە، ژنان پێشەنگی پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکن، بەڵێندرا تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.