ژنانی کورد لە ڕووسیا رۆژی ٨ی مارس-یان پیرۆزکرد

ژنانی کورد لە ڕوسیا ٨ی مارس-یان پیرۆزکرد و سڵاویان بۆ بەرخۆدانی ژنان نارد.

ژنانی کورد لە ناوچە جیاوازەکانی ڕووسیا ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشیان پیرۆزکرد.

ژنان لە گۆڕەپانەکاندا کۆبوونەوە و کۆنسێرت و ئاهەنگیان گێڕا و گۆرانییان چڕی. لە مۆسکۆ و ستاری ڤیلیچۆڤسکای کراسنۆدار گۆرانی وتران و گرووپە فۆلکلۆرییەکان گۆڤەندیان گێڕا.

مۆسکۆ

لە مۆسکۆ نوێنەرانی بزووتنەوەی ژنان و نوێنەرانی باکور - رۆژهەڵاتی سوریا و ئەنجومەنی مۆسکۆ وتەیان پێشکەشکرد و باسیان لە بەرخۆدانی ژنانی کورد کرد و وتیان، لە سایەی یەژەئا و یەپەژە لە هەموو جیهاندا بەرخودانی ژنان بەردەوامە.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، هونەرمەندان دەستیان بە پێشکەشکردنی گۆرانی کرد و گروپە فۆلکلۆریەکانیش گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.

کراسنۆدار

لە گوندی ستاری ڤیلیچۆڤسکای کراسنۆرداریش سەدان ژن بەشداریی چالاکیی ٨ی مارس بوون. هونەرمەندان گۆرانییان پێشکەشکرد و گروپەکانی هەڵپەڕکێش گۆڤەندیان گێڕا و ٨ی مارسیان پیرۆز کرد.

ژ.ت