ژنانی کورد و ڕووس و ئۆکراینی و تاتار لە ئاهەنگی ٨ی مارسدا کۆبوونەوە

٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش لە هەرێمی ساراتۆڤی ڕوسیا لەلایەن ژنانی کوردەوە پیرۆزکرا. ژنانی کورد، ڕووس، ئۆکراینی، کازاخ و تاتار و چەندین نەتەوەیی جیاواز بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

لە ناوچەی کراسنۆکوت لە هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا، ژنانی کورد ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشیان پیرۆزکرد.

ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی چەندین ژنی نەتەوە جیاوازەکانی ناوچەکە لە ماڵی ڕۆشنبیری بەڕێوەچوو.

گروپی مۆسیقا و فۆلکلۆری کازاخی، ئەڵمانی، ئەرمەنی، ڕووسی، ئۆکراینی و تاتار بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

گریچۆشکینا ڤالینتینا ڤلادیمیرۆڤنا لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشی لە هەموو ژنان پیرۆز کرد.

لە ئاهەنگەکەدا فیلمێک سەبارەت بە تێکۆشانی ژنانی کورد و ژنانی شۆڕشگێڕ لە سەرتاسەری جیهان نمایش کرا.

فاتمە کازیرۆڤا و زەرۆ شامۆیان ئەندامانی کۆمیتەی ژنان بەناوی کوردەوە وتەیان پێشکەشکرد.

گروپی هەڵپەڕکێی کوردیی گروپی زیلان و هونەرمەند عەزیزە ئالییەڤ هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

ئاهەنگەکە لەلایەن ژنانی کوردەوە ڕێکخرابوو. ئاهەنگەکە بە گۆرانیی کاموران گاسانۆڤ و کۆتی فاتۆیان و بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.

ژ.ت