ژنانی نسێبین: گۆشەگیری تێدەکشکێنین

لە ناوچەی نسێبینی مێردین ژنان بەبۆنەی ٨ی ئازار کۆبونەوە. لە ئاهەنگەکەدا راگەیەنرا، " گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵدەگرین. سیستمی ئیمڕالی کە بەڕێز ئۆجالان تێیدا گۆشەگیرکراوە، هەڵدەوەشێنین."

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ناوچەی نسێبینی مێردین بە بۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لە گۆڕەپانی نەورۆز ئاهەنگێکیان ئەنجامدا. ژنان بە جلوبەرگی کورد بەشداریان کرد و گۆڕەپانەکەیان خەملاند. ژنان پانکارتیان بەرز کردەوە و دروشمیان وەک ' بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' ، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بە گیان و بە خوێن لەگەڵ تۆداین سەرۆک'یان وتەوە. ژنان هەڵپەڕکێیان کرد.

پەریخان ئالتوغ وتەبێژی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی نسێبین لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە سیاسەتی شەڕی ئاکەپە کرد و وتی، " ئێمەی دایک ئاشتیمان دەوێ. دەمانەوێت زیندانیان ئازاد بکرێن. بۆ ئەم مەبەستەش تێدەکۆشین."

 دواتر دیلان دیرایەت تاشدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە ژنان لە نیۆیورک مەشغەلی ئەم رۆژەیان داگیرساند و ئەمڕۆ ژنان مەشغەلەکە گەشتر دەکەن. تاشدەمیر رایگەیاند کە تێکۆشانی ژنانی کورد ئەمڕۆ لە هەموو دەڤەرێک بڵاوبووەتەوە و ژنانی کورد هێز کە غەریبە گەزەر و دەنیز پۆیرازەکان وەردەگرن. تاشدەمیر باسی ئەوەی کرد کە سەمرا گوزەی پەرلەمانتاری هەدەپە راستی ژنی کوردە و راستی هەموو ژنانە. تاشدەمیر وتی، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە سورە لەسەر سیاسەتی شەڕ و ئەم شەڕەش کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر ژنان دروست دەکات.

تاشدەمیر ئاماژەی بە چارەسەری کێشەی کورد کرد و وتی، " ئەمڕۆ چارەسەری چییە؟ پێویستە ئیرادەی کوردان قبوڵ بکەن. ناسنامە، زمان و هەبوونی کورد قبوڵ بکەن. کۆتایی بە سیاسەتی قەیوم بهێنن. گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵگرن. سیستمی ئیمڕالی کە بەڕێز ئۆجالان تێیدا گۆشەگیر کراوە تێکدەشکێنین. تاوەکو ئەمانە روو نەدەن ئەم وڵاتە خۆش نابێت. تاوەکو گوێ لە ژنانی کورد نەگرن، کێشەکان چارەسەر نابن."

ف.ق