ژنانی عەرەب ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد

ژنانی عەرەب لە شەنگال ئاهەنگیان بە بۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان ساز کرد.

لە گوندی حەساویکی شەنگال ژنانی عەرەب بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد. ئاهەنگەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستیپێکرد و ژنانی ئێزدی بەشداریان کرد.

ئاهەنگەکە بە قسەکانی مەهرا شەنگال ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی دەستیپێکرد. مەهرا شەنگال سەرەتا ٨ی ئازاری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد و وتی کە رێگەی ئازادی ژنان بە یەکێتی مسۆگەر دەبێت.

لە ئاهەنگەکەدا ژنانی عەرەب و میوانەکان هەڵپەڕکێیان کرد.

ف.ق