بە نزیکبوونەوەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگال بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) چەندین چالاکی و سیمینار بەڕێوەدەچێت. لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ لە گوندی هەسەویک لە ناوچەی عەرەبەکان لەسەر سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان نەمام چێندران.
لەو هەڵمەتەدا ٨٠ نەمامی داری زەیتون و هەنار لەلایەن ژنانی عەرەبەوە چێندران. ئەو ژنانە درەختەکانیان چاند، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لە هەموو گەلان پیرۆزکرد و هیوا و داواکارییەکانیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خستەڕوو.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ڕۆژی ٤ی نیسان و بە ئامانجی بنیادنانەوەی شەنگال هەزاران نەمامی داریان لە شەنگال و گوندەکانی دەورووبەریدا چاندووە.
ژ.ت