ژنانی شەنگال ٨ ئازاریان پیرۆز کرد

ژنانی شەنگال ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و رایانگەیاند کە لە رووی عەقڵیەتەوە شۆڕش بۆ ژنانی ئێزدی و عێراقی دەکەن.

لە شەنگال بۆ ٨ی ئازاد ژنان هەفتەیەکە لە گۆڕەپانەکانن، ئەمڕۆ ئاهەنگی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان ئەنجامدرا. ٨ی ئازاری ئەمساڵ بە دروشمی 'یەکێتی، تێکۆشانی ژنان رێگری لە فەرمانەکان دەگرێت و خۆسەری شەنگال دروست دەکات' ئەنجامدرا.

ئاهەنگی ٨ی ئازار لە دەرگای کەرسی چیای شەنگال بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ) ئەنجامدرا. بە سەدان ژنی گەنج و دایکانی شەنگال لە باخچەی سەرۆکایەتی لە کەرسێ کۆبوونەوە و بە دەنگی موزیک و گۆرانی هەڵپەڕکێیان کرد و ئەم رۆژەیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگەکە بە رێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد. دوای بەخێرهاتنی میوانەکان، رحام حجۆ ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ لەسەر ناوی ژنانی ئێزدی قسەی کرد و ٨ی ئازاری پیرۆز کرد. رحام حجۆ لە سەرەتادا رایگەیاند کە ئەوان وەک ژنانی شەنگال بە بەرخۆدان و سەرهەڵدان ئەم رۆژە پیرۆز دەکەن و وتی، " هێرشی سەر ژنان، هێرشی سەر کۆمەڵگایە. ژن و کۆمەڵگا پەنابەر دەکرێن و وڵاتیان داگیر دەکرێت. ئێمە وەک ژنانی ئێزدی کە ٧ ساڵە لەبەرانبەر داگیرکەری و قڕکردن لە بەرانبەر پلان و پیلانگێڕیەکان بەرخۆدان دەکەین، دەڵێین، هێرشەکان هەرچەند فراوان بن، ئێمە وە ژنی ئێزدی هیچ کاتێک سەرمان دانانەوێنین. نەک تەنها بۆ ئێزدیان تێدەکۆشین. خەباتی ئێمە بۆ هەموو ژنانە. ئێمە بۆ ژنانی ئێزدی، ژنانی عێراق شۆڕشێکی هزری بەڕێوە دەبەین."

دواتر ئاخین ئینتیقام ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال قسەی کرد. ئاخین ئینتیقام سەرەتا ٨ی ئازاری لە ڕێبەر ئۆجالان و هەموو ژنانی تێکۆشەر پیرۆز کرد و وتی، " ئێمە لە ڕۆژێکی گرنگداین، رۆژێکی پڕ لە تێکۆشان. سیستمی پیاوسالاری بە توندوتیژی و دڕندەیی بەردەوامە. نەک تەنها ڕۆژێک، ئێمە بۆ ژیانێکی ئازاد تێدەکۆشین. بە سەدان ژن بە تێکۆشانی خۆیان مۆری خۆیان لە مێژوودا. هێرشەکان کە لەسەر گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت، لە کەسایەتی ژندا ئەنجامدەدرێت، هێرشی داگیرکردنی ژیانی ئازادە.

فەرماندە ئاخین داوای لە ژیانی گەنج کرد کە بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا بکەن و وتی، " ئێمە داوا لە هەموو ژنانی گەنج دەکەین کە چەکی تۆڵە هەڵگرن. هەموو ژنانی گەنج بانگهێشتنی ئەم تێکۆشانە دەکەین. بە تەنها هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کوردە کە ژنان بگەیەنێتە ئازادی. ئێمە بە گەرمی ٨ی ئازار لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین.

قسەکانی ئاخین ئینتیقام بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' ژن ، ژیان ، ئازادی' پێشوازیکرا.

ف.ق