ژنانی سیاسەتمەدارسەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریانکرد

ژنانی ئەندامی هەدەپە، هەدەکە و پارتی شۆرشگێڕسەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریانکرد کە بەردەوامن لە چالاکی ئێشکگری' دادپەروەری'دا.

شاندی ژنان کە وتەبێژی مەجلسی ژنانی هەدەپە عایشە ئاجارباشاران، پەرلمانتارانی هەدەپە عایشە سۆرۆجۆ، هۆدا کایا، دلشاد جانباز کایا، ئیدێل ئوغلوو هاووتەبێژی هەدەکە، سەرۆکی گشتی پارتی شۆرشگێر ئیلێف تۆروون و دایکانی ئاشتی لە سەردانەکەدا بەشدارییان کرد و چوون بۆسەردانی بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٤٢ ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا ئێشکگری دادپەروەری دەکەن.

شاندەکە گوێ بیستی داواکاری بنەماڵەی شەنیاشاریانکرد و ئەوەیان خستەڕوو کە بۆ دۆزی بنەماڵەی شەنیاشار تێکۆشان بکەن.

ک-ش