ژنانی تۆڵەسێنەر لە گەڤەر لە دژی پۆلیس و ئەفسەران چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر رایگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی بینایەک کە پۆلیس و ئەفسەرانی داگیرکەری تێدابوون، بە بۆمبی دەستکرد چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەی دەستپێشخەری ژنای تۆڵەسێنەردا هاتووە، کە بینایەکی چوارنهۆمیان لە نێوان ماڵەکانی پیزۆکی تۆکی لە گەڤەر کردووەتە ئامانج، کە لەلایەن پۆلیس و ئەفسەرانی داگیرکەرەوە بەکاردەهێندرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەو بینایە کرایە ئامانج کە بەردەوام لەلایەن پۆلیسەکانەوە پاسەوانی دەکرا".

درێژەی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە: "ئەو پۆمبەی لەلایەن تیمەکانمانەوە لە دەروازەی بیناکە دانرابوو لە گەڵ تێپەڕبوونی پۆلیسەکان تەقیەوە. دوای تەقینەوەکە تیمەکانمان بینیان کە داگیرکەران بە ترس وشڵەژانێکی زۆرەوە تەقەیان بە چواردەورداکرد. داگیرکەران کە ترسان و کەوتنە دۆخێکی شڵەژاوەوە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بە ناو ماڵەکانی پیزۆکی تۆکیدا گەڕان و هەڕەشەی ئەوەیان کرد کە "ئەوەندەی نەماوە هەمووتان بە منداڵەکانتانەوە بسوتێنین".

وەک تیمەکانی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە دژی ئەو هەڕەشانە ئێمە چالاکیەکانمان گەورەتر دەکەین و درێژەیان پێدەدەن. بە تاکتیک و پلانی نوێ ئێمە گورز لە دوژمن و خائینان دەدەین و خەویان دەزڕێنین".

هـ. ب