ژنانی تۆڵەسێنەر لە گەڤەر و وان گورزیان لە داگیرکەر وەشاند

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر ڕایگەیاند بۆ یادکردنەوەی خۆڕاگرانی ڕۆژووی مردنی مەزن لە وان و گەڤەر چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەردا هاتووە: "بۆ یادکردنەوەی شەهیدانمان کەمال پیر، خەیری دورموش، عاکیف یلماز و عەلی چیچەک کە لە ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ بەرخۆدانی ڕۆژوی مردنی مەزنییان دەستپێکرد، وەک دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە ١٤ی تەمموزدا لە وان و گەڤەر چالاکی ئەنجامدرا."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەردا ئاماژە بەوەدەکات لە گەڕەکی ئالتن تەپە و خاچۆری وان لە نیوەشەودا ڕێگایان داخستووە و ئاگرییان کردووەتەوە و دەڵێت: "پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی سەختیکرد، بەڵام تیمەکانمان ڕاستەوخۆ وەڵامی توندی پۆلیسییان دایەوە. بەرخۆدانەکە تا نیوەشەو بەردەوام بوو، پۆلیسی دەوڵەتی تورک گورزێکی سەختییان خوارد و لە گەڕەکەکەمان کشانەوە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە شەوی ١٤ی تەمموز لە گەڕەکەکانی عومران، یەنی محەل، ئەسکی کشلا، ئەسەنتەپە و زاگرۆسی گەڤەر هەموو لەیەککاتدا ڕیگەکان گیران و ئاگرکرانەوە و ئاوا بەردەوام دەبێت: "پۆلیسی دەوڵەتی تورک بە درۆن و هەلیکۆپتەرەوە هێرشی کرد و هەوڵیاندا گەڕەکەکانمان گەمارۆ بدەن. لەدژی گەمارۆ و هێرشەکان وەک هەموو کاتێک تیمەکانمان ئامادەبوون و گورزی کوشندەیان لە داگیرکەران وەشاند. دوای ئەوەی داگیرکەران نەیاتتوانی بێنە ناو گەڕەکەکانەوە، لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە بۆردوومانی گەڕەکەکەی کرد. هەرلەگەڵ هێرشەکاندا تیمەکانمان گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکە دا و لە جێگەکە هەڵهات. هاوکات تیمەکەمان لە گەڕەکی زاگرۆس هێرشییانکردە سەر پۆلیس و بە چەکی مۆلۆتۆڤ گورزیان لە زریپۆشێکی جۆری ئاکرەپ وەشاند و تێکشکێنرا. لە چالاکیەکەدا ٢ پۆلیس بە سەختی برینداربوو."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات تا نیوەشەو بەرخۆدانەکان لە هەر چوار گەڕەکەدا بەردەوام بوو، پۆلیسی داگیرکەری تورک دوای ئەوەی گورزیان بەرکەوت ناچاربوون بکشێنەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەدەکات دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە بە هەڵهەڵەلێدانەوە پشتگیرییان داوە بە چالاکیەکە.