ژنانی زیندانیکراو لە زیندانی سینجان بە هۆی پیرۆزکردنی نەورۆزەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

١٠ ژن، کە بە هۆی "دۆزی کۆبانێ" لە زیندانی ژنانی سینجاندا دیل کراون، بە پاساوی ئەوەی نەورۆزیان پیرۆزکردووە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەندکراوانی ژن و بە سیاسەتمەدارانیشەوە لە زیندانی ژنانی سینجاندا بە پاساوی ئەوەی جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کردبوو، لێپرسینەوەیان لێکرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە دیلکراوە سیاسییانە، کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بریتین لە: سیدار ڤارلو، ئالەڤ یارار، ڕۆزرین کورت، ساریە تاشکەسەن، ئایلا ئاکات ئاتا، دیلک یاگلی، عایشە یاگچی، مەریەم ئادی بەیلی، بیرجان یۆروڵماز و پەروین ئۆدونجو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ٢٣ی ئازاردا نووسراو بۆ زیندانییەکان نێردراوە، کە بەرگری لە خۆیان بکەن. لە لێکۆڵینەوەکەدا سوتانی کاغەز، پارچە ڕۆژنامەکان، وتنی گۆرانی بەزمانی کوردی، بە دەوری ئاگردا هەڵپەڕکێ و گۆڤەند و هەلهەلەلێدن کراوەتە بیانوو بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوە لەو ژنە زیندانییە سیاسییانەى کورد بکرێت.

ژ.ت