ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی لە جۆلەمێرگ گیانی لە دەستدا

لە جۆلەمێرگ ژنێک بە ناوی گ.ج ، کە دایکی دوو منداڵە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.

دوێنێ ئێوارە ژنێک بە ناوی گ.ج، کە دایکی دوو منداڵە بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی بولاک لە ناوەندی جۆلەمێرگ گیانی لە دەستدا. ڕاگەیاندراوە، گ.ج لەبەر هۆکارێکی نادیار خۆی کوشتووە.

لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە. بانگەشەیەکی تر لەسەر ئەو ڕووداوەیە، ئەوەیە، ککە دەوترێت گ.ج لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

دوای تەواوبوونی کاری توێکاری بۆ تەرمەکەی گ.ج لە نەخۆشخانەی جۆلەمێرگ، تەرمەکەی دەبرێت بۆ گۆڕستانی سەرێ سۆلان و لەوێ بە بەخاک دەسپێردرێت.

ژ.ت