زیندانیانی گرتوخانەی ئەڤین بانگەوازی پشتوانینان بۆ پەخشان عەزیزی کرد
زیندانیانی ژن لە گرتوخانەی ئەڤین، بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزییان شەرمەزارکرد و بانگەوازی پشتیونیکردنیان کرد.
زیندانیانی ژن لە گرتوخانەی ئەڤین، بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزییان شەرمەزارکرد و بانگەوازی پشتیونیکردنیان کرد.
زیندانیانی سیاسی لە شەوی ٢٧ی تەمموزەوە وەک هەڵوێست پیشاندان لە دژی بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕەتییان کردەوە بگەڕێنەوە بۆ ناو ڕاڕەوەکانی زیندانەکە، لە چالاکیەکەدا هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ نێرگس محەمەدیش بەشداربووە. زیندانیانی زیندانی ئەڤین کە لە تارانی پایتەختی ئێرانە، دەرکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزییان شەرمەزارکرد، کە لە هەمان زیندانە ڕاگیراوە.
نێرگز محمەدی لە ٢٤ی مانگدا لە سەر تۆڕی میدیا دیجیتاڵی خۆی بانگەوازی بۆ پشتیوانیکردن لە پەخشان عەزیزی کرد و وتی: " داواکارین بە زووترین کات بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی بوەستێنرێت. دواکاریین هەموو کەسێک هەڵوێست دەربڕێت."
هەروەها ئەوەش زانراوە ڕێگری لە پارێزەرانی پەخشان عەزیزی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.
هەروەها ئاسۆ عەزیزی برای پەخشان عەزیزییە لەسەر پێگەی دیجیتاڵی خۆی ڕایگەیاند؛ ماوەی ٣ هەفتەیە ڕێگری دەکرێت لە مافی چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵەکەمان بۆ دیدار لەگەڵ خوشکەکەیدا.