زۆزان چەولیگ: خۆمان بۆ ٢٠٢٤ ئامادە کردووە!

لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار زۆزان چەولیگ رایگەیاند، کە یەژاستار بە هێزی جەوهەری خۆی ئەمساڵی کردووەتە ساڵێکی مێژوویی بەرخودان و وتی، "خۆمان بۆ ساڵی نوێ ئامادەکردووە".

لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار زۆزان چەولیگ بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤیدا کرد. لە بەرنامەکەدا پرسیارەکانی رۆژنامەوان تێکۆشین ئاخینی وەڵامدایەوە. فەرماندە زۆزان چەولیگ پەرەسەندنەکان و رووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی هەڵسەنگاند و وتی، "لە ساڵی ٢٠٢٣دا یەژاستار لە بەڕێوەبردنی شەڕدا گەیشتووەتە لوتکە".

بە گشتیی چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ٢٠٢٣ دەکەن؟

بەر لەوەی وەڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە؛ وەک دەزانرێت یەژاستار لە ساڵی ٢٠٢٣دا وەک بە سوپابوونی ژنان، ٣٠ ساڵی تێپەڕاند. لە بە سوپابوونماندا رەنج و هەوڵی گەورە بۆ رێپێوانی ٥٠ ساڵی رێبەر ئاپۆ دەگەڕێتەوە. بەو بۆنەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین. خۆشەویستی، پێزانین و پەیوەستبوونی بێکۆتایی خۆمان پێسکەش بەو دەکەین. هەروەها هێزە هەژمونخوازەکان و ئەوانەی پلانە چەپەڵەکان جێبەجێ دەکەن و دەیانەوێت بەم گۆشەگیری توندە ئێمە لەگەڵ ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی رابهێنن، کە ئەمەش ئەستەمە، هەربۆیە ئەو سیاسەتە چەپەڵە و ئەو هێزانە بە توندی و بە رقێکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەم. ئێستا دژوارترین شەڕ لە ئیمراڵی بەرامبەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت. رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە بەتایبەتی بۆ ژنان بە واتای هەبوون، ناسنامە و پەیجوریی ئازادییە. هەرگیز ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی قەبوڵ ناکەین. ئێمە هەموو کات هەم وەک ژن و هەمیش وەک گەلی کورد لەگەڵ رێبەرمان ژیان و زیندوومانەوە بە بنەما دەگرین. هەروەها لە زیندانەکاندا بەرخودانێک لە ژێر ناوی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکراوە. وەک گەریلاکانی یەژاستار سڵاو لەو بەرخودانەی زیندانەکان دەکەین.

ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی پڕ لە شەڕی دژوار بوو. لەو ساڵەدا بە پێشەنگایەتی قارەمان و گیانبازانی رێبەر ئاپۆ ئەو شەڕە بە سەرکەوتوویی و پێرفۆرمانسێکی بەرزەوە بەڕێوەچوو. لەسەرجەم گۆڕەپانەکاندا ژنان پێشەنگایەتیان بۆ ساڵەکە کرد. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ژێر ناوی پلانی چۆکپێدادان لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی لە شەڕێکی هەمەلایەنەدایە. لە ئاستێکی چەپەڵدا بێ پسانەوە ئەو شەڕە بەردەوامە. ئەو دۆخە لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتیشدا کە بەشێکی گرنگی کوردستانیشی گرتەوە، بەردەوام بوو. سەرباری ئەوەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر زۆر بە قورسی بەردەوامبوون، بەڵام بە هۆی ئەو کارەساتەی بە سەر کۆمەڵگاکەماندا هات، بە بانگەوازی کەجەکە وەک هێزەکانی یەژاستار و هەپەگە ئێمە کەوتینە قۆناغی خۆپاراستنی پاسیڤ و ناچالاک. بۆ ماوەی چوار مانگ تا دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەو دۆخی بێچالاکیە بەردەوام بوو. لە راستیدا ئەو قۆناغە بۆ تورکیا، بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا دەرفەتێکی گەورەبوو کە چارەسەرییەک بۆ پرسی کورد بهێننە کایەوە. بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەو دۆخەیان بە باشی هەڵنەسەنگاند، بە پێچەوانەوە لە شەنگالەوە تا رۆژئاوا، لە چوار لای کوردستانەوە درێژەی بە هێرشە قڕکاریەکەی خۆیدا. هەروەها ماوەماوە بە گرتن و دەستبەسەرکردن لە بەرامبەر گەلەکەمان لە باکووری کوردستان شەپۆلی قڕکردنی بەڕێوەبرد. لە بەرامبەر کۆنسێپتی سڕینەوە و لەناوبردن، یەژاستار بە ئیلهام وەرگرتن لە رێبەر ئاپۆ لە سەر هێزی جەوهەری خۆی لەپێناو مسۆگەرکردنی ئازادای ئامێزی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کردەوە. یەژاستار بە هێزی جەوهەری خۆی ئەمساڵی کردە ساڵێکی مێژوویی بەرخودان.

لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەرەوە لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان زۆر تاوانی شەڕ ئەنجامدرا، ئەوانە بە بەڵگەش سەلمێندران. لەو رووە چالاکتربوونی یەژاستار لەو ساڵەدا چۆن بەرەوپێشچوو؟

لە بنەڕەتدا مێژووی دەوڵەتی فاشیست مێژووی تاوانکارییە. پێمان وایە لە جیهاندا هیچ دەوڵەتێکی دیکە نادۆزرێتەوە، کە مێژووەکەی بەم جۆرە پڕاوپڕی تاوان بێت بێت. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی کۆمەڵگاکان، ئایینەکان و کولتورەکان دامەزراندووە، ئەو دەوڵەتە هێشتاش لەپێشەوەی دەوڵەتە تاوانکارەکاندایە. ئێمە ئەو راستیە باش دەزانین. دەوڵەتێکی بەو جۆرەیە کە سەربازەکانی خۆیشی دەسوتێنێت. لە دژی گەریلادا لە ساڵی ٢٠٢٣شدا لە رادەبەدەر کیمیایی و چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنا. ئامانجی ئەوان لێرەدا شکاندنی ئیرادەیە. بەڵام ئەو راستیە دیسان خۆی دەخاتەڕوو، ئەو گەریلایانەی کە لە سەر هێڵی گیانبازی رێبەر ئاپۆ شەڕ و تێکۆشان بەڕێوەدەبات، هەرگیز نابەزن. ئیرادەیان ناشکێت. هەربۆیەشە پەلاماری گەلەکەمان دەدات. دەمەوێت نمونەیەک بهێنمەوە؛ ئەو هاوڕێیانەمان کە لە شەڕدا شەهید دەبن بۆ ئێمە پیرۆزن. ئەوانە شکۆی ئێمە و ئەم گەلەن. بۆ ئەوەی ئیرادەی بنەماڵەکان بشکێنێت، ئێسکی هاوڕێیانمان لە کارتۆندا بۆ بنەماڵەکان دەگەڕێندرێتەوە. ئەوەش تاوانێکی شەڕە. بەڵام بنەماڵەکانمان دەزانن کە ئەوە شکۆمەندییە، بەم جۆرەش تائێستا پێشوازییان کردووە. دەبێت ئەو دایکانەمان بزانن، ئەو ئێسکانەی لەو پاکەتە کارتۆنانەدا رادەست دەکرێن، شکۆی کوردستانن، شکۆی گەلی کوردە، ئەوە خواستی ئازادی گەلی کوردە. دەبێت ئەو دایکانەشمان شانازی بکەن، تائێستاش وایان کردووە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش بەو جۆرە دەجەنگن، بەو زانین و وشیاریەوە دەچنە سەر دوژمن. هەر شەهیدێک توڕەیی تۆڵەسەندنەوە گەورەتر دەکات. ئەوەش کە کاریگەری کردە سەر ئاستی چالاکیەکانی یەژاستار ئەو رقە بۆ تۆڵەسەندنەوە و ریسواکردنی ئەو تاوانانەبوو. یەژاستار لە بناغەی سەرکەوتنیدا ئەو خواستە هەبوو، بەم جۆرە لەماوەی ساڵەکەدا چالاکیەکانی بەرەوپێش برد.

ئێوەش لە هەڵسەنگاندنەکەتاندا باستان کرد، یەژاستار هێزێکی تۆڵەسەندنەوەیە. لەم ساڵەدا دوابەدوای شەهیدبوونی ئەندامی فەرماندەیی دەستەی سەربازی یەژاستار لەیلا سورخوێن لە تایبەتمەندی شەڕەکەدا گۆڕانکاری هاتە ئاراوە، ئاستی تۆڵەسەندنەوە بەرزتر بووەوە. چۆن و بەچ شێوەیەک ئەو رۆحە لەناو یەژاستاردا بەرەوپێشچوو؟

بەم بۆنەوە من یادی فەرماندەکانمان لەیلا سورخوێن، ئاخین موش، هێژار زۆزان، گوڵچیا گابار، باهارین عەفرین، هەڤاڵ دڵگەش و سەرجەم شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٣ بەبیردەهێنمەوە. بەژنی خۆم لە بەردەم یادی ئەواندا دادەنەوێنم. داگیرکەری ویستی لە بەرامبەر باکووری کوردستان ستراتیژی بێ گەریلا هێشتنەوە جێبەجێ بکات. بەڵام لە سایەی ئەو هاوڕێیانەماندا، بە پێشەنگایەتی یەژاستاردا ئەوەی بۆ نەچووەسەر. هاوڕێ لەیلا لەسەرەتای بە سوپابوونی ئێمەوە لە بۆتای دەستبەکاربوو و گەیاندیە ئەمڕۆ. ئەو لە بە سوپابوونی ژناندا رەنج و ماندووبوونێکی گەورەی کێشا، لە یەژاستاردا فەرماندەیەکی پێشەنگبوو. ئەوە هەڵوێستێکی تۆڵەسەندنەوەبوو. هەڵوێستی ئەو بەردەوام بۆ ئێمە نمونە بوو. هاوڕێ لەیلا لە شەڕ و ژیاندا خاوەنی هەڵوێستێکی برەودان بە هێڵی بەرخودانبوو. ئەو هەڵمەتە شۆڕشگێڕیەی بە ناوی لەیلا سورخوێنەوە دەستیپێکرد دەریخست کە پەیوەستبوونێکی گەورە بەو هێڵەوە لەئارادایە. لەم ڕووەوە هەر شەهیدێک زیاتر هێڵەکە روون دەکاتەوە. یەژاستاریش لە سەر رێچکەی فەرماندەکەی بە درێژایی ساڵەکە بە بڕیارداری و خواستی سەندنەوەی تۆڵەی شەهیدان پێشوازی لە ساڵەکە کرد و بەو جۆرە لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەشداربوو.

چەندین چالاکی کاریگەر لەلایەن یەژاستارەوە ئەنجامدران. یەژاستار لەم ساڵەدا بە چ شێوەیەک مۆرکی خۆی لە چالاکیەکاندا؟

یەژاستار ئەزمونێکی گەورەی تێکۆشانی هەیە. لەم ساڵەدا ئەزمونی ٣٠ ساڵە گەیشتە لوتکە. بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٣دا یەژاستار هەم بە چالاکیەکانی خۆی مۆرکی لە ساڵەکەدا، هەمیش پێشەنگایەتی بۆ شەڕەکە کرد. لە ساڵی رابردوودا هاوڕێیانمان سارا و روکەن وەک چۆن دەستنیشانیان کردبوو، لەم ساڵەشدا بە چالاکی فیداییانی رێبەر ئاپۆ واتە ئەرداڵ و رۆژهات ئەو هێڵە زیاتر بە بەبەهێزی مسۆگەر کران. ئەو چالاکیە ورەیەکی زۆری بەخشی، پەیامێکی گرنگیدا. دوژمن دەیەوێت شەڕەکە لە تورکیا بباتە دەرەوە، بێ ئەوەی کەس هەستی پێبکات قڕکردنی کوردان بگەیەنێتە ئەنجام. بەڵام گیانبازانی رێبەر ئاپۆ رێگەیان بەوە نەدا، لە هەموو شوێنێک لەداگیرکەرانیاندا. لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە تایبەتی لە رۆژئاوای زاپ پێشەنگایەتی یەژاستار زۆر لە پێش بوو. بۆ نمونە، چالاکی هێرشبەری، هەڵکوتانە سەر و چالاکی هەماهەنگ ئەنجامدران. لە گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپدا زۆر پێشەنگی ژنان دەرکەوتن، یەک لەوانە هاوڕێ دۆغا بوو. بە رێزەوە یادی دەکەینەوە. لێپرسراوی تیمە گەڕۆکەکان بوو. هەم لە سەر زەوی و هەم لە تونێلەکانی شەڕدا لە ئاستێکی بەرزدا بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کرد. لە چەندین چالاکیدا بەشداری کرد. بووە پێشەنگی تاکتیکی سەردەمیانە. هێزەکانی یەژاستار هەم خۆیان پاراست، هەمیش لە دوژمنیاندا. ئەوە گرنگە. لە چەکی قورسەوە تا نیشانەشکێنی چەندین تاکتیک لەسەر دەستی ژنە گەریلاکان ئەنجامدران. لێرەدا پسپۆڕی و شارەزایی ژنان نیشاندرا. هەم بۆ پارەکە و هەم بۆ ئەمساڵیش دەڵێم. ئاستەکە لەم ساڵدا زۆر بەرزتربوو. پسپۆڕی ژنان لەپێشەوە بوو. لێرەدا پسپۆری ژنان هاتە ئاراوە و لە شەڕەکەدا زۆر یەکلاکەرەوەبوو. یەژاستار ئیتر رێبازی شەڕی دۆزیوەتەوە. لە مەتینا، ئاڤاشین، خواکورک، زاپ و لە باکور گەریلا ژنەکان هەبوون و لەناو شەڕدابوون. بۆ نمونە، لە چالاکی شاخی جودیدا هەڤاڵانی ژن چوونە ناو دوژمنەوە، لێیاندان و چەکەکانیان هەڵگرتەوە. ئەوە گرنگە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا یەژاستار ٥١٠ چالاکی ئەنجامدا.

لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لەیلا سورخوێندا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران، ئاشکرایە کە ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت. وەک دوا وتەتان بە گشتی ساڵی ٢٠٢٣ چۆن هەڵدەسەنگێنن، هەروەها دەتوانن لەبارەی ساڵی ٢٠٢٤ەوە چی بڵێن؟

ساڵی ٢٠٢٣ وەک چۆن ساڵێکی شەڕبوو، ساڵێکی داهاتووش بەم جۆرە دەبێت. ئێستا هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بەردەوامە. ئێمە وەک هێزەکانی یەژاستار خۆمان بەرامبەر بەو هەڵمەتە بە بەرپرسیار دادەنێین. ئەم گۆشەگیریەی لەئارادایە مایەی قەبوڵکردن نییە. لەپێناو هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیرییە دەجەنگین. هەرگیز یەک هەنگاویش بۆ دواوە هەڵناگرین. چ قوربانیدانێک پێویست بکات، ئێمە ئەو قوربانیە دەبەخشین و ئازادی دەستەبەر دەکەین. شێواز و تاکتیکی سەردەم لە ١ی تشرینی یەکەمدا لە ئەنقەرە لەلایەن رۆژهەڵات و ئەرداڵەوە دیاریکرا. ئەم ساڵەدا هێڵی زیلانەکان، هێڵی سارا و روکەنەکان بەڕێوەدەچێت. شێوازی سەردەمیانەی هێرش بەم جۆرەیە. جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکی دیکە قەبوڵ ناکرێت. ئەوە ساڵێکی سەرکەوتووی یەژاستار دەبێت. ساڵێکی دژوار دەبێت، ئێمە بە رۆحی لەیلا سورخوێنەکان، ئاخین موشەکان پێدەنێینە ساڵی تازەوە. بۆ سەرخستنی هەڵمەتەکە جگە لە سەرکەوتن هیچ رێگەیەکی دیکە ناگرینەبەر. هێزی سەرەکی ئێمە جەوهەرییە، بەو وشیارییەوە ئێمە گورزی پێویست لە داگیرکەران دەدەین و لە ناو شەڕێکی دژواردا ساڵەکە بەرەو مسۆگەرکردنی سەرکەوتن بەڕێدەکەین. ئێمە خۆمان چارەسەری خۆمان بونیاد دەنێین. ئەو قوربانیانەی دراون بە دڵنیاییەوە دەگەنە سەرکەوتن. ئێمە بۆ ساڵی نوێ ئامادەین.

هـ . ب