ئادر: به‌شداربوونی یه‌كسان بووه‌ته كولتوورێكی ژیان
فاتمه ئادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: پێویسته ژنان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، یه‌كسان بن و خاوه‌نی بڕیار و نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان بن.
فاتمه ئادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: پێویسته ژنان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، یه‌كسان بن و خاوه‌نی بڕیار و نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان بن.
فاتمه ئادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا و ڕۆڵی ژنان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF دوا.
ئادر ده‌ستنیشانی كرد كه هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران ٢٢٦ ژنی كاندید كردووه. كاتێك مرۆڤ به‌گوێره‌ی سیسته‌می كۆتای زایه‌ندی هه‌ڵیسه‌نگێنێت، ده‌بێته ٣٨ له سه‌د.
«به تێكۆشانی چالاكی ژنان، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاستێكی وه‌ها به‌بڕیار به‌ده‌ستخراوه. ژن له هاوسه‌رۆكایه‌تیی پارته‌كاندا، له هاوشاره‌دارییه‌كان و هه‌موو داموده‌زگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردندا، مافی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كسانیان هه‌یه. كاتێك كه مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ی به‌ڕێوه‌بردن بوه‌ستێت، ڕێژه‌ی ٣٨ له‌س سه‌د له‌ژێره‌وه‌ی ئامانجه‌كه دایه. كاتێك مرۆڤ سه‌یری هۆكاره‌كانی ئه‌مه ده‌كات؛ هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی زۆرده‌ست ئاماده‌كاری باش نه‌كراوه. دووه‌میش ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییانه‌ی كه كراون، زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای تاكه‌كه‌سی و پیاو كراون. كاتێك مرۆڤ سه‌رنجی ئه‌م دوو خاڵه بدات، هۆكاری ڕێژه‌یی ڕوون ده‌بێته‌وه.»
فاتمه ئادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، نه‌ریتی سیاسه‌ت كه هه‌ده‌په پشتی پێده‌به‌ستێت، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریی ئازاد و دیموكراتیانه‌ی ژن و پیاوانه. گوتیشی: له‌م نه‌ریته‌دا چۆنیه‌تی به‌شداربوونی زایه‌نده‌كان نییه. تێكۆشانی ژنان له ڕابردوودا و هه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنان ده‌رخه‌ری ئه‌مه‌یه.
«ئه‌م بارودۆخه ئیدی له چۆنیه‌تییه‌وه به‌ره‌و چه‌ندایه‌تی ده‌چێت. به‌شداربوونی یه‌كسان، بووه‌ته كولتوورێكی ژیان. لێره‌دا ئه‌مه ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته ژنان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا خاوه‌ن بڕیار و مافی نوێنه‌رایه‌تی بن. ژنان ته‌نیا ئه‌و شته نین كه له بواری سیاسه‌تدا ته‌نیا ده‌نگ بده‌ن. بارودۆخی پراگماتیست و سه‌رده‌می، له‌مێژه تێپه‌ڕێندراوه. له ئه‌نجامی سیاسه‌تی زایه‌ندیدا ژن كه‌وتۆته ئه‌م بارودۆخه‌وه كه له بواری ئابووریشدا ناچاره ده‌ست له‌به‌ر پیاو و ده‌وڵه‌ت بكاته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سوود له‌م شته وه‌ربگیرێت، ده‌یانه‌وێت دیسان پیشانی بده‌ن كه مه‌یدانی سیاسه‌ت بۆ ژنان كراوه‌ته‌وه.»
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه فاتمه ئادر گوتی: كاتێك مرۆڤ ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاو بگرێت، جێگیربوونی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یراندا گرینگتر ده‌بێت. گوتیشی: «جگه له‌وه‌ی له لیستی گشتیی‌دا جێگه‌یان بۆ ژنان ته‌رخان كردووه، شتی گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئایا ژنان له ڕیزبه‌ندی و شوێنێك دانراون كه بتوانرێت هه‌ڵبژێردرێن یان نا. هه‌ده‌په له ١٩-٢٠ شار ژنی له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م داناوه. من به وریاییه‌وه سه‌یری لیسته‌كه‌م كرد كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئایا ژنان له‌و شوێنانه‌ی كه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م دانراوه، ده‌كرێ هه‌ڵبژێردرێت یان یان نا؟»
«له توركیا له ئیزمیر، ئیسته‌نبووڵ و ئه‌نقه‌ره له هه‌رێمه‌یه‌كه‌مه‌كان له مێرسین، ئه‌ده‌نه و ده‌نیزلی له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌توانرێت هه‌ڵبژێردرێن، كاندیدی ژن هه‌ن. له كوردستانیش له ئێلیح (باتمان)، جۆله‌مێرگ، سێرت و مووش ژن له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دان. ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په به‌ندی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وانه هه‌موویان هه‌ڵده‌بژێردرێن. له ته‌واوی لیسته‌كاندا به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌ستنیشانمان كردن، [مۆدێلی زنجیره] په‌یڕه‌و نه‌كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌و شوێنانه‌ش كه كاندیده‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، مۆدێلی زنجیره به‌كارهێنراوه. له‌به‌رئه‌وه‌ش ژنه‌كاندیده‌كانی هه‌ده‌په به نوێنه‌رایه‌تیی زیاتر له‌٤٠ له سه‌د ده‌چنه په‌رله‌مان.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا فاتمه ئادر هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان له ڕێگه‌ی مێدیاوه چاودێری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌م لایه‌نه ئازادیخوازییه‌ی ژنی هه‌ده‌په، ئه‌وه‌نده‌ی شایه‌نیه‌تی پێشناخرێت و له‌سه‌ری ڕاوه‌سته ناكرێت. زۆر هۆكاری ئه‌م مامه‌ڵه‌یه هه‌یه. به‌ر له هه‌ر شتێك سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد نییه و كاریگه‌ری ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
«سیاسه‌تێكی وه‌شان ده‌رنه‌كه‌وتووه كه ڕه‌خنه له‌م بارودۆخه بگرێت و هه‌موو پارتێك بارودۆخی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ده‌ربخات. هه‌ڵوێستی مێدیای ناوه‌ندی و لایه‌نگریش ده‌زانرێت كه چۆنه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی زایه‌ندپه‌رست و جیاكار به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، سیاسه‌ته‌كه‌شیان ئاشكرا بووه. له‌م وه‌شانانه‌دا ته‌نیا له بواری هێرش، ده‌ستدرێژی، مردن و مه‌غدووریه‌تدا ژن ده‌رده‌كه‌وێت و له‌و بوارانه‌ش كه ژنان هه‌بوونی خۆیان بونیاد ده‌نێن، ده‌رناكه‌ون. ئێمه ده‌بینین كه مێدیای ناوه‌ندی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ده‌رباره‌ی مه‌غدووریه‌تی ژنان سیاسه‌تێكی وه‌شان ده‌كات كه زه‌مینه‌سازییه بۆ ڕه‌نجخۆری و ده‌ستدرێژی.»
فاتمه ئادر هێمای بۆ ئه‌وه كرد، «بوونه‌ته شاهیدی لێدوانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌سه‌ر لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن. ده‌ستنیشانیان كرد كه دان به‌م سیاسه‌ته‌دا نانێن كه ژنان ته‌نیا وه‌ك ده‌نگده‌ر ده‌بینن و ئه‌وان دانگ ناده‌ن به‌و پارتانه.»
«ئه‌م لێدوانه گرینگه، به‌ڵام به‌ته‌نیا به‌شی هه‌موو شتێك ناكات. پێویسته هه‌ڵوێستێكی سیاسیی به كاریگه‌ر هه‌بێت. هه‌تا ناوی ئه‌و پارتانه نه‌زڕێندرێن كه له ئاستی پێویستدا شوێن به ژنان ناده‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته نه‌بێته بابه‌تێكی تێكۆشان، ڕه‌خنه‌گرتن به‌ش ناكات. به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه، ڕێگری له‌م شته ناكرێت كه ژن ده‌نگی خۆیان نه‌ده‌ن به‌و پارتانه. هه‌تا ڕۆژه‌ڤێكی به كاریگه‌ر بونیاد نه‌نرێت، مێدیا ڕۆژه‌ڤی ژنان مۆنۆپۆل ده‌كات و ده‌توانێت سوود له‌م شته وه‌رگرێت. پێویسته پشتگیریی ئه‌و پارتانه بكرێت كه ته‌نیا به چاوی ده‌نگده‌ر سه‌یری ژن ناكه‌ن. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه، به‌و واتایه دێت كه پشتیوانی بۆ ژنان وه‌ك پێویست نه‌كراوه. ئه‌م دۆخه‌ش هه‌لومه‌رجێكی نه‌رێنی دێنێته ئاراوه.»
فاتمه ئادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ژنان ده‌سه‌لمێنرێت كه ئه‌وان پێكهاته‌یه‌ك نین كه ته‌نیا له كاتی هه‌ڵبژاردندا به‌بیر لایه‌نه‌كان بێنه‌وه. گوتیشی: پێویسته له هه‌موو چین و زه‌مینێكدا، گرینگی به به‌شداریی ئازاد و یه‌كسان بدرێت و زیاتر به‌هێز بكرێت.
«یه‌كسانی ژیان له‌سه‌ر ئامانجی ئازادی، بۆ ژنان تا بڵێی گرینگه. ئێمه ده‌توانین بڵێین كه بۆ ژنان ئه‌م دیالێكته‌ی تێكۆشان كه ژن به‌شداربن و بڕیار بده‌ن، مومكینه. بێگومان ژنانیش له‌پێناو به‌دیموكراتیكردنی سیاسه‌ت، به بیر و هه‌ڵوێستێك كه پێویسته به‌شداریی یه‌كسان هه‌بێت، جموجۆڵ ده‌كه‌ن. ژنان به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه، به هێزی خۆیان له سیاسه‌تدا جێگه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.»
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ئادر گوتی: مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت كه به تێكۆشانی ژنان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و به‌چالاكبوون له سیاسه‌تدا، ده‌توانرێت سیاسه‌تی پارته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی كۆچبه‌ری، شه‌ڕ، ئابووری، قه‌یرانی ژینگه، كۆمه‌ڵكوژی ژن و منداڵ بوه‌ستێنرێت.
s.m