ئهنجامنامهی ڕاوێژیی نهتهوهیی ژنانی كورد له ئهورووپا بڵاوكرایهوه
له ٢٠ - ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ ڕاوێژی نهتهوهیی ژنانی كورد له ئهورووپا بهڕێوهچوو، پلاتفۆڕمی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەورووپا ئهنجامنامهكهی بڵاوكردهوه.
له ٢٠ - ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ ڕاوێژی نهتهوهیی ژنانی كورد له ئهورووپا بهڕێوهچوو، پلاتفۆڕمی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەورووپا ئهنجامنامهكهی بڵاوكردهوه.
له ٢٠ -٢١ی ئایار\٣٠-٣١ی بانهمهڕ ڕاوێژی نهتهوهیی ژنانی كورد له ئهورووپا به بهشداری ١٢٠ ژنی كوردی خهڵكی ههموو بهشهكانی كوردستان، له شاری بارلۆی هۆڵندا بهڕێوهچوو.
له ڕاوێژی نهتهوهیی ژنانی كورد له ئهورووپا، گفتوگۆی چڕ لەسەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان و بارودۆخی ژنان لە ههندهران كرا و سیاسەتی داگیرکەران و هێزە هەژمونگەراكانی جیهان لە بهرانبهر کوردستان ههڵسهنگێنرا.
له ئهنجامنامهی ڕاوێژی نهتهوهیی ژنانی كورد له ئهورووپا هاتووه: لە دهرکی ئەوەداین خۆڕێكخستن و تێکۆشانمان بە ڕەنگ و دەنگی ژن، دەبێتە هۆکاری بەهێزبوونمان و چارەسەری پرسەکان ئەویش بە تێپەڕکردنی زهنیەتی باوکسالاری و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە.
دهقی ئەنجامنامەی ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئهورووپا:
دوای ئەنجامدانی راوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد لە سەر خاکی کوردستان؛ باکوور، رۆژئاڤا و باشووری کوردستان و هەروەها ڕووسیا، ئێمە وەک پلاتفۆرمی ژنانی کورد لە ئەورووپا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٢٠ ژنی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە بە جیاوازی پاشخانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئاینییهوه لە ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئایار لە شارۆچکەی بارلۆی هۆڵندا ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کوردمان بەست. گفتوگۆی چڕمان لەسەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان و بارودۆخی ژنان لە دەرەوەی وهڵات کرد. هەڵسەنگاندنمان لەسەر سیاسەتی داگیرکەران و هێزە هەژمونگەراكانی جیهان لە بەرامبەر کوردستان کرد. لە دهرکی ئەوەداین خۆڕێكخستن و تێکۆشانمان بە ڕەنگ و دەنگی ژن، دەبێتە هۆکاری بەهێزبوونمان و چارەسەری پرسەکان. ئەویش بە تێپەڕکردنی زهنیەتی باوکسالاری و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە و بەتایبەتی ژن لە ئاستێکی قوڵ و فرهواندا. به پێویستمان بینی کە لەو بەرخۆدان و تێکۆشانەی لە سەر خاکی کوردستان بەڕێوەدەچێت فێرببین كه بۆ هەموومان و بە تایبەتی ژنانی کورد ناسنامەی ئازادیمانە. بە ئەنجامدانی كاری دیپلۆماتی و پەیوەندیی ستراتیژی لەگەڵ دەزگه و دامەزراوەی دیموکراتی و ژنان لە ئاستی جیهاندا، دۆست و هاوپەیمان بۆ تێكۆشانە نەتەوەیی و دیموکراتییە ڕهواكهمان دەبەستین. لە دهرکی ئەوەداین کە چەند مەترسی گەورە لە بەرامبەر کۆمەڵگەکەمان هەیە، لە هەمان کاتدا دەرفەتی گەورەش بۆ ئازادی و چارەسەری پرسەکان هەیە، سەر ئەو بنەمایە گەیشتینە ئەم بڕیارانە:
- وەک ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەورووپا هۆشداری دووبارەبونەوەی لۆزانێکی دووەم دهدهین و هەلوێستی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان بە تایبەتی رژێمەکانی ئێران و تورکیا و هێزە هەژەمونگەراکانی هاوپەیمانیان له جیهان شەرمەزار دهكهین. لە بەرامبەریان بە چالاکی، خۆرێكخستن و تێکۆشان ههڵوێست پیشان دەدەین.
- داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان و عەفرین شەرمەزار دەکەین و داوا لە گەلی کوردستان و ژنان بە تایبەتی دەكهین کە لە هەموو دەڤەرێک لە ئاست ئەو داگیرکارییەدا خاوەن ههڵوێستی کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و وەدەرنانیان بن.
- هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران شەرمەزار دەکەین کە بە سێدارە وەڵامی داوا ڕەواکانی کۆمەڵگەکەمان دەداتەوە و داکۆکی لە گیراوانی سیاسیی زیندانەکانی ئێران و تورکیا دەکەین و داوا دەکەین کە بریاری سێدارەی «ڕامین حسێن پەناهی» هەڵوەشێتەوە و هەموو گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران و تورکیا ئازاد بکرێن بە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیشەوە.
- داوای بەستنی سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد لەسەر خاکی کوردستان دەکەین.
- خاوەنداری لەو کۆچبەرانە دەکەین كه بە هۆکاری شەڕ و سیاسەتی داگیرکەرانی کوردستانەوە روویان لە دەرەوەی کوردستان کردووە.
- لە بەرامبەر سیاسەتی تاکڕەوێتی و لەخۆنامۆبوون، پەرە بە وشیاری کۆمەڵگەبوون و خۆڕێكخستن دەدەین لە هەموو بوارەکاندا.
- پلاتفۆرمی نەتەوەیی ژنانی کوردستان لە ئەورووپا فرهوان دەکەین.
- پاڵپشتی هەر هەوڵێکی ژنانی کورد دەکەین کە لە بواری هونەرییەوە خۆیان ڕێكدهخهن لە پێناو کۆتایی هێنان بە قۆرخكاری و زهنیەتی پیاوسالاری لەسەر بواری هونەر.
- پەرە بە زمان و کولتووری کوردی بدرێت و ڕێ لە کاریگەری سیاسەتی توانەوە و گەنجان بگیرێت لە دەرەوەی کوردستان.
- هەموو بەشدارانی ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەورووپا خۆ به بەرپرسیار دەبینن لە ئاست گەیاندنی ناوەڕۆکی راوێژ بە کۆمەڵگەی کورد و ژنانی کورد بە تایبەتی لە ئەورووپا.
s.m