ئه‌ندامێكی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌ژه‌ شه‌هید بوو

ئەندامێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه‌ لە کاتی ڕووماڵ کردنی شەڕ لە ناوچەی ڕاجۆ شەهید بوو.

ئاڤرین مه‌عسووم، ئه‌ندامی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌ژه‌ كه‌ به‌ کامێراکەی خۆی خەریکی تۆمارکردنی هێرشه‌كانی سوپای توركیا لەسەر عەفرین و بەرخۆدانی عەفرین بوو.
لە ٢٧ی ژانوویه‌، لە ناوچەی ڕاجۆی هه‌رێمی عه‌فرین لە کاتی ڕووماڵی شەڕدا شەهید بوو.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوێنێ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ ئەندامێکی  دیکەی ناوەندی ڕاگه‌یاندنی یەپەژە بە ناوی ئاراس مه‌عسووم لە کاتی تۆمارکردنی بەرخۆدانی عەفریندا بە سەختی برینداربووه‌ و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

 

ش. م