ئه‌نجومه‌نی ژنانی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ به مه‌ڕاسیمێك له ئه‌نقه‌ره جاڕنامه و كاندیده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ئاشكرا كرد.
له هۆڵی مه‌ڕاسیمه‌كه، پۆسته‌ری «تۆ ده‌توانی»، «ژنان ده‌یگۆڕن» و «ئێمه لێره‌ین، ئێمه ده‌توانین» هه‌ڵواسرا بوون. له‌سه‌ر سه‌كۆ ناوی هه‌موو ئه‌و ژنانه خوێندرایه‌وه كه ده‌ستگیركراون و ئێستا له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیادان. كاتێك ناوی ئه‌و ژنه‌كاندیدانه خوێندرایه‌وه كه ئێستا له زینداندان، ئاماده‌بوان به جۆش و خرۆشه‌وه درووشمی «ئێمه لێره‌ین»یان گوته‌وه. مه‌ڕاسیمه‌كه به ڕێزگرتن له‌و ژنانه‌ی كه له تێكۆشانی ئاشتی، ئازادی و دیموكراتی ژیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن پیاوه‌وه كوژراون، ده‌ستی پێكرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: ئێمه وه‌ك ژنان، هه‌موو ڕۆژێك هه‌ست به به‌ربه‌ست و ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م ئیراده، جه‌سته، ناسنامه و ڕه‌نجی خۆمان ده‌كه‌ین، هه‌موو ڕۆژێك له دژی ئه‌م به‌ربه‌ستانه تێده‌كۆشین.
«له‌و كاته‌وه‌ی ئاكه‌په ده‌سه‌ڵاتداره، باری نائاسایی هه‌یه»
بووڵدان سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر باری نائاسایی و گوتی: له‌و كاته‌وه‌ی ئاكه‌په ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست و هه‌تا ئێستاش، ژنان له باری نائاساییدا ده‌ژین. سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په له دژایه‌تیكردنی ژن، زایه‌ندپه‌رستی و جیاكاری هه‌میشه بۆ ژنان بووه‌ته هۆی مردن، هه‌ژاری، زه‌خت و زۆرداری. بووڵدان ده‌ستنیشانی كرد كه ئامانجی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی ئاكه‌په ئه‌وه‌یه هه‌موو ژنان بێده‌نگ بكات، جه‌سته و هۆشییان كۆنتڕۆڵ بكات.
«ئێمه نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كسانمان ده‌وێت»
بووڵدان له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان له په‌رله‌مان، شاره‌داری و هه‌موو داموده‌زگه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كسانیان ده‌وێت. گوتیشی: ئاكه‌په له نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كسان و سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تیی ترسا، بۆیه ژنه‌په‌رله‌مانتاره‌كانی له په‌رله‌مان دوورخسته‌وه، ژنه‌سیاسه‌تمه‌داره‌كانی به‌ند كرد و ویستیان نه‌هێڵن له مه‌یدانی سیاسه‌تدا قسه‌مان هه‌بێت. بووڵدان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، به یه‌كگرتنی ژنان، ژن به‌هێز بوون.
ده‌رباره‌ی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركیا بووڵدان گوتی: ئێمه وه‌ك ژن فاشیزم به ژه‌هركوژی فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین كه دیموكراتییه.
«ئێمه كۆیله نین»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند: بانگه‌شه‌ی هه‌ده‌په بۆ تێكۆشان و ئازادی زۆر گه‌وره‌یه. هه‌تا هۆشمه‌ندی و هێزمان هه‌بێت، ئێمه مه‌حكوومی كۆیله‌داری نین. هه‌تا ڕێكخستنی تێكۆشانی ئێمه هه‌بێت، مه‌حكوومی مێتینگه‌ری نین. ئێمه به‌نده، كۆیله و مه‌حكووم نین.
«ئێمه خۆمان ڕێكده‌خه‌ین و تێده‌كۆشین. هه‌موو ڕۆژێك زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بین. له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك كه ئێمه‌ی لێین، به ڕوناكایی ڕووناكی ده‌كه‌ینه‌وه، به ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆمان ڕووناكی ده‌كه‌ینه‌وه. بنواڕن، ئێمه لێره‌ین، له ته‌ك یه‌كترین، خۆمان ڕێكخستووه و به‌هێزین. له‌گه‌ل پارتی دیموكراتی گه‌لان، وه‌ك هه‌موو چه‌وساوه‌كان، ئێمه‌ی ژن به گوڕ و تینه‌وه دێین.»
«كۆشك ده‌كه‌ینه وه‌زاره‌تی ژنان»
په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، له ٢٥ی حوزه‌یراندا كۆشكی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌نه وه‌زاره‌تی ژنان. ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه هه‌موو ڕێگرییه‌كان لاده‌بات. گوتیشی، سه‌ره‌تا هه‌زار ژووری كۆشك له‌پێناو په‌یمانی ئیسته‌نبووڵ ده‌كه‌نه ناوه‌ندی جێبه‌جێكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی.
«ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په ده‌ڵێین: هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ ژنان ده‌گۆڕدرێت. ئه‌م سیسته‌می مێتینگه‌رییه، ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه، ئه‌م تاڵان و تێكدانه به ژنان ده‌گۆڕێت. ٢٤ی حوزه‌یران هێزی ژنان، یه‌كێتیی تێكۆشانی ژنان، هاوپه‌یمانه‌تیی ژنان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په سه‌رده‌كه‌وێت. ئێمه ده‌ڵێین: به‌ڵێ، هێزی ئێمه هه‌یه كه بیگۆڕین و به ئێمه‌ی ژنان ده‌گۆڕێت. تێكۆشانی ژنان، ئاینده‌یه‌كی ئازاد مسۆگه‌ر ده‌كات. ئه‌م تێكۆشانه گه‌شتر ده‌بێت.»
«ئێمه له ده‌وری هه‌ده‌په كۆده‌بینه‌وه»
بووڵدان ده‌ستنیشانی كرد كه پێویستییان به ده‌نگێكی وه‌هایه كه نه‌توانرێت بدزرێت. گوتی: ئێمه جارێكی دیكه بانگه‌واز ده‌كه‌ین: ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتیمان له‌سه‌ر نووكی چه‌قۆیه، هێنده پێویستمان به ده‌نگه كه نه‌توانن بیدزن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له ده‌وری هه‌ده‌په كۆده‌بینه‌وه و به‌ندی هه‌ڵبژاردن تێده‌په‌ڕێنین.
«ئێمه كاندید ده‌بین، له كۆڵانه‌كان، له مه‌یدانه‌كان، له‌سه‌ر سندووقه‌كان، ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێین. ده‌ستی هه‌موو ژنانی خۆمان ده‌گرین و خاوه‌نداره‌تی له داهاتووی خۆمان ده‌كه‌ین. هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگه و هه‌م بۆ ژنان گرینگییه‌كی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوی هه‌یه. ئێمه ده‌ڵێین: ٢٤ی حوزه‌یران یه‌كێتیی ژنان سه‌رده‌كه‌وێت.»
s.m