ته‌رمی ژنێك له‌ كۆیه‌ دۆزرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ سنووری قه‌زای كۆیه‌ هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی ژنێكیان به‌ كوژراوی دۆزییه‌وه‌. پۆلیسی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستكه‌وتووه‌ ده‌رباره‌ی بكوژی ژنه‌كه‌.

شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕایگه‌یاند: «کاتژمێر ۱۱ی شەوی ڕابردوو لە ڕێی ژمارەیەکی نەناسراوەوە ئاگادار کراینەوە کە تەرمی ژنێک لەنێوان گوندی پێسکە و گۆمەشین فڕێدراوه‌. دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەر، هێزەکانمان ڕۆیشتنە شوێنی دیاریكراو و تەرمەکەمان نەدۆزییەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ڕاشیگەیاند: «کوژراوەکە چەند پارچەیەک  تاتۆی لەسەرە و لە یەکێک لە تاتۆکان ناوێک نووسراوە. بەپێی ئەو تاتۆیە سەرەداوێکمان دەستکەوتووە، بەڵام بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە. پێشبینی ئەوەش دەکەین ئەو ژنە لە نزیک هەولێرەوە هێنرابێت و لە کۆیە کوژرابێت.»

 

ش. م