تورکیا ئاژانسی «ژن نیوز»ی داخست
بە بیانووی بلاوكردنهوهی هەواڵی بهرپرسه بەدیلگیراوەکانی میت و دانپێدانانەکانیان لە بارەی کۆمەڵکوژیی پاریس، حکوومەتی تورکیا ئاژانسی «ژن نیوز»ی داخست.
بە بیانووی بلاوكردنهوهی هەواڵی بهرپرسه بەدیلگیراوەکانی میت و دانپێدانانەکانیان لە بارەی کۆمەڵکوژیی پاریس، حکوومەتی تورکیا ئاژانسی «ژن نیوز»ی داخست.
ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، کە ئاژانسێکی تایبەت بە ژنانە و لە ٢٥ی سێپتهمبهری ٢٠١٧ دامەزراوه، ئەمڕۆ بە بیانووی بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکانی بهرپرسه بەدیلگیراوهكانی میت دهربارهی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان، لەلایەن حکوومەتی توركیاوە داخرا.
ژن نیوز ڕایگهیاند، لە سەر ناونیشانێكی دیکە بەردەوام دهبن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانیان.
ناونیشانه نوێیهكهی ژن نیوز:
ك. ش