لۆرێنزۆ ئۆرستی (تێکۆشەر پڵنگ) شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٧ی رەشەمە لە هەڵمەتى گەردەولولی جزیر لە دژی چەتەکانى داعش لە باغۆز شەهید بوو. تەرمەکەى گەینرایەوە شاری فلۆرانسی ئیتالیا و شوێنى لە دایکبوونی.
تەرمی ئۆرستی رۆژی ٢٣-٢٤ی حوزەیران لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا لە مەراسیمێکدا بە خاک دەسپێردرێت.
تەرمی ئۆرستی ١٥ رۆژ لەوە پێش گەینرابوویەوە ئیتالیا و دواى ئەنجامدانى توێکاری دوێنێ گەینرایەوە شاری فلۆرانس.
تەرمەکەى ئۆرستی شەڕڤانى یەپەگە لە فلۆرانس بە ئاپۆرای هاووڵاتییان و کەژاوەیەک لە ئۆتۆمبێل پێشوازیى لێکرا و بەرەو نەخۆشخانە بەرێکرا.
رۆژی ٢٣-٢٤ی مەراسیمى بەخاکسپاردن بۆ تەرمەکە بەڕێوەدەچێت و لە گۆڕستانى پارتیزانۆ بە خاک دەسپێردرێت.
ر.م