خوێندكارێكی زانكۆ له ساڵیادی گرتنی ئۆجالاندا، خۆی سووتاند
ژنهخوێندكارێكی زانكۆی ئیسته‌نبووڵ بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.
ژنهخوێندكارێكی زانكۆی ئیسته‌نبووڵ بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی ١٤ی شوبات له ناوچه‌ی كۆناك-ی ئیزمیر له ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات دژ به ئۆجالان، ژنهخوێندكارێكی زانكۆی ئیسته‌نبووڵ به ناوی «نازه‌لین كۆركووت - ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ» ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.
ته‌رمی ئه‌و خوێندكاره‌ی زانكۆی ئیسته‌نبووڵ گه‌ڕێندرایه‌وه شارۆچكه‌ی نسێبین-ی سه‌ر به مێردین و ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی شه‌هیدان به‌خاك سپێردرا.
له كاتی مه‌راسیمی به‌خاك سپاردندا، ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان له‌ژێر چاودێری چڕی پۆلیسی توركیا به‌شداربوون.
جێگه‌ی بهبیرهێنانهیهوه، ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ته‌ڤگه‌ری ئازادیی گه‌لی كورد چه‌ندین جار ئه‌و جۆره چالاكییه‌كه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه و داوایان له وه‌ڵاتپارێزان و گه‌لی تێكۆشه‌ر كردووه ده‌ستبه‌رداری چالاكیی خۆسووتاندن بن.
S. M