خۆسوتاندنی ژنێکی کورد لە رۆژهەڵات

بەردەوامی دیاردەی خۆکوژی ژنان لە رۆژهەڵاتی کورستان، ژنێکی خەڵکی بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی ۱۸ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی ژنێکی گەنج بەناونیشانی “ش.ئ” ی تەمەن ۱۹ساڵ وخەڵکی گوندی “ئوچ تەپە”ی سەربەشاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆسووتاندن و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز بەڵام بەهۆی گرانی برینەکانی دوێنێ ۱۹ی بەفرانبار گیـــــــــانی لەدەست دا.