حهوتهمین دانیشتنی دادگه‌ییكردنی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په له نۆیه‌مین دادگه‌ی سزادانی ئاسلیه له مێرسین به‌ڕێوه‌چوو. یوكسه‌كداغ كه له ١٣ی مارسی ٢٠١٦ به‌دواوه به تۆمه‌تی «له كاتی قسه‌كردندا ناحه‌قی له ئه‌حمه‌د داودئۆغلوو كردووه» ده‌ستگیركرا و له‌و كاته‌وه له زینداندایه.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا یوكسه‌كداغ ئاماده نه‌بوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م پارێزه‌ره‌كانی ئاماده بوون.
«پێویسته دۆسیه‌كه به‌تاڵ بكرێته‌وه»
پارێزه‌ر عه‌لی بۆزان له میانه‌ی دانیشتنی دادگه قسه‌ی كرد و گوتی: یوكسه‌كداغ كاتێك ئه‌و قسانه‌ی كردووه په‌رله‌مانتار بووه و قسه‌كانی هه‌مووی له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیاره‌تیی قانوونی دایه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته بڕیاری به‌تاڵكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه بدرێت.
ده‌سته‌ی دادوه‌ران له دوای قسه‌ی پارێزه‌ران، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه كه‌موكوڕی له دۆسیه‌كه‌دا هه‌یه، دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ٢٧ی تشرینی دووه‌م دواخست.
s.m