دایکانى ئاشتى: پشتیوانى لە دەمیرتاش دەکەین

بەدیعە گۆکۆز ئەندامى رێکخراوى دەستپیشخەریى دایکانى ئاشتی رایگەیاند "با هاووڵاتییانى ئێمە هۆشیار بن و فریونەدرێن. ئێمە هیوا و ئومێدین. ئێمە دەست دەدەینە یەک و پێکەوە و پشتگیری لە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەین".

بەدیعە گۆکۆز ئەندامى رێکخراوى دەستپیشخەریى دایکانى ئاشتی رایگەیاند "با هاووڵاتییانى ئێمە هۆشیار بن و فریونەدرێن. ئێمە هیوا و ئومێدین. ئێمە دەست دەدەینە یەک و پێکەوە و پشتگیری لە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەین".

دایکانى ئاشتی بۆ چارەسەریى ئاشتییانەى دۆزی کورد لە ساڵی ١٩٩٦ەوە دەستیان بە تێکۆشان کردووە. دایکانى ئاشتى هەموو کات وتویانە "ئێمە دایکین، لایەنگری ئاشتیین"، سەربارى گوشارەکان و ملهوڕییە قورسەکان لە دژیان، دەستبەرداری تێکۆشانی ئاشتیخوازانەیان نەبوون. بە بۆنەى هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران / ٣ى پووشپەڕەوە چووین بۆ سەردانی دەستپێشخەریى دایکانى ئاشتی لە ناوچەى فاتیحی ئیستەنبول.

بەدیعە گۆکۆز تەمەنی ٥٠ ساڵە و ئەندامى دەستپێشخەریى دایکانى ئاشتییە. گۆکۆز وتى "کێ جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانى ئاشتى و هەنگاوێک بۆ ئاشتى هەڵبگرێت، ئێمە پشتیوانیى لێدەکەین".

گۆکوز وتیشی "رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆک کۆمار فریویداین. با ئیتر هاووڵاتییانمان فریونەخۆن. ئێمە هیوا و ئومێدین. ئێمە پشتیوانى لە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەین".

گیولەر بیوگدای یەکێکى ترە لە دایکانى ئاشتی و ماوەى ١٦ ساڵە لە دەستپێشخەریى دایکانى ئاشتیدا تێدەکۆشێت. گیولەر بیوگدای رایگەیاند، ئەوان چییان لە دەست هاتووە ئەنجامیانداوە و لەو بارەیەوە وتى "ئێمە هەموو توانا و دەرفەتەکانى بەردەستمان بەکارهێنا و سەردانى هەموو شوێنێک و لایەنێکمان کرد".

گیولەر وتیشی "لایەنگری ئاشتی و ئومێد و ژیانن و بۆ ئەوەش پێکەوە بەردەوامن. من شایەدی دەسەڵاتداریى ئەم ١٦ ساڵەى رابردووم. ئەم دەسەڵاتە لە دەسەڵاتەکانى پێشتر خراپترە و کارى خراپترى ئەنجامداوە".

سوڵتان بۆزکورت ماوەی ١٩ ساڵە بەشێوەیەکى چالاکانە لە ناو تێکۆشانى ئازادیى گەلی کورد دایە. بۆزکورت وتى "ئێمە رۆڵەکانى خۆمان پێشکەشى ئەم تێکۆشانە کرد. ئەگەر کەسێک رۆڵەکەى خۆی پێشکەشکردبێت، ئەگەر ڕەنجێکى دابێت، ئەوا ئەم دۆزە بۆی زۆر هێژا و شکۆمەندە. ئەوە رەنجى ئێمە، رەنجى رۆلەکانمانە. گەلی کورد وەک هەڵبژاردنەکانى پێشوو لەم هەڵبژاردانەشدا سەردەکەوێت".

ر.م