دوای شەش ساڵ لەھەوڵی کوشتنەکەی مەلالە یوسفزای گەرایەوە پاکستان

دوای شەش ساڵ لە ھەوڵی کوشتنی لەلایەن ڕێکخراوی تێرۆریستی قاعیدەوە، مەلالە یوسفزای خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەوەڵاتی بەریتانیاوە گەڕایەوە زێدی خۆی بۆ وەڵاتی پاکستان.

ئەمڕۆ،٢٩مارس/٩خاکەلێوە، لە گەل باوکیدا لە گەشتێکی ٤ ڕۆژەدا، بە گرتنە بەری  ڕێوشوێنێکی ئەمنی توند، مەلالە یوسفزاد، گەشتەوە وەڵاتی پاکستان.

مەلالە یوسفزای، چالاکەوانی بواری مافی مرۆڤ، پێشتر بەبۆنەی چالاکیە مرۆییەکانیەوە لە بواری خوێندنی منداڵاندا، لەساڵی  ٢٠١٢لەلایەن گروپی تیرۆریستی قاعیدەوە، لەپاسێکی خوێنداکاراندا، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا بەسەختی بریندار کرابوو.

مەلالە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا، چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ پەیامنێرێکی تەلەفزیۆنی- بی بی سی، گێرَبوەوە کە پاشان لە کتێبێکدا بەناونیشانی "ناوی من مەلالەیە"بڵاوکرایەوە.

پاش ئەوەی تێرۆریستانی قاعیدە، لەساڵی ٢٠١٢دا، لەپاکستان پاسێکی خوێندکاران ڕادەگرن، دەپرسن"کامە مەلالەیە؟" پاش ئاشکرابونی لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا، دەیدەنە بەر گولە وبەسەختی برینداری دەکەن.

ئاشکرا کردنی چیرۆکی ھەوڵی کوشتنەکەی و چالاکیەکانی لە بواری مافی منداڵاندا، وای کرد ئەم ژنە پاکستانیە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٤ پێبدرێت.

ک-ع

ک-ش