چیده‌م دۆغوو: كاتی ئه‌وه هاتووه ڕه‌نجده‌ران له دژی ئاكه‌په-مه‌هه‌په یه‌كگرن
چیده‌م دۆغوو، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه به یه‌كبوونی هێزه‌دیموكراته‌كان، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په شكست دێنێت.
چیده‌م دۆغوو، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه به یه‌كبوونی هێزه‌دیموكراته‌كان، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په شكست دێنێت.
چیده‌م دۆغوو ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه به‌بۆنه‌ی ١ی ئایار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به یه‌كبوونی هێزه دیموكراته‌كان، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په شكست دێنێت.
دۆغوو پیرۆزبایی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكارانی له هه‌موو كرێكار، ڕه‌نجده‌ر، جووتیار و بنده‌سته‌كان كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی بێكارییه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
چیده‌م دۆغوو وتی: ئاكه‌په خاڵی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و گێژاوه‌یه كه له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه. له دژی كوردان شه‌ڕی ڕاگه‌یاندووه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی عه‌فرین ته‌نیا له دژی كوردان نییه، به‌ڵكو هاوكات شه‌ڕه له دژی كرێكار و ڕه‌نجده‌رانی توركیاش.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه هێمای بۆ بارودۆخی ئابووری توركیا كرد و وتی: له‌سه‌ر خاكی پڕبه‌رهه‌می میزۆپۆتامیا و ئه‌نادۆڵ ئیدی وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ ناكرێت و ئابووری به‌ته‌واوی به ده‌ره‌وه گرێدراوه.
دۆغوو ده‌ستنیشانی كرد كه ئاكه‌په و مه‌هه‌په هه‌موو شتێكیان كردۆته ئامێری دانوستان و ڕه‌نجخۆری. وتیشی: هه‌موو شتێكیان كردۆته ئامێری شه‌ڕ و له دژی كۆمه‌ڵگه هه‌موو شتێك وه‌ك ئامێرێكی شه‌ڕ به‌كاردێننن. له دژی ژنان شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه، هه‌ر بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه له‌م ١ی ئایاره‌دا كرێكاران له دژی ئاكه‌په و مه‌هه‌په یه‌كگرن و كۆتایی به‌م سیسته‌مه بێنن.
«١ی ئایار، ڕۆژی به‌رخۆدان، تێكۆشان و یه‌كێتییه. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سیسته‌م و فاشیزم له‌م شه‌ڕه‌دا كاریگه‌ری لێ كردوون، پێویسته یه‌كگرن و خۆیان ڕێكخه‌ن. گرینگه تێكۆشان له دژی فاشیزمی ئاكه‌په گه‌ش بكه‌ن. به‌تایبه‌تی كاتی ئه‌وه هاتووه ژن له به‌ره‌ی شۆڕشگێڕیدا ببنه یه‌ك. پێویسته ١ی ئایار ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه ژیان له‌ناوده‌بات، واده‌كات كه هه‌ناسه له‌به‌ر مرۆڤه‌كان ببڕێت. هه‌وڵ ده‌دات ژیانێك بئافرێنێت كه له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی، دیموكراتی و ڕه‌نجده‌ری نایه‌ته‌وه. كه‌واته پێویسته ئێمه له دژی ئه‌مه، ده‌نگی خۆمان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه.»
چیده‌م دۆغوو داوای كرد ١ی ئایار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان و به‌هێز له هه‌موو شوێنێك پیرۆز بكرێت. وتیشی: «ته‌نیا پیرۆزبایی به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته بیكه‌ینه هێزێكی هه‌میشه‌یی و ڕێكخراو. پێویسته وه‌ریچه‌رخێنین بۆ به‌ره‌یه‌كی شۆڕشگێڕ، به‌ره‌یه‌كی دیموكراتی و ڕه‌نجده‌ری.»
s.m