راوێژى نەتەوەیى ژنانى کورد لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت
کۆمیتەی ئامادەکاری ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد رایگەیاند، ژنانی کورد لە ئەورووپا لە ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢١ی گوڵان / ١ بۆ ٢ی جۆزەردان ڕاوێژی نەتەوەیى خۆیان بەڕێوە دەبەن.
کۆمیتەی ئامادەکاری ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد رایگەیاند، ژنانی کورد لە ئەورووپا لە ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢١ی گوڵان / ١ بۆ ٢ی جۆزەردان ڕاوێژی نەتەوەیى خۆیان بەڕێوە دەبەن.
کۆمیتەی ئامادەکاری ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد رایگەیاند، ژنانی کورد لە ئەورووپا لە ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢١ی گوڵان / ١ بۆ ٢ی جۆزەردان ڕاوێژی نەتەوەیى خۆیان بەڕێوە دەبەن.
کۆمیتەی ئامادەکاری ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد لەم بارەیەوە بەیاننامیکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە، بە بەشداریی نوێنەرانی ژنانی تەژەکە-ی ئەورووپا (TJK-E)، یەکێتیی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵە، یەکگرتوو، پارتی دیموکرات، ژنانی یارسان و فەیلی، تەڤگەری ئازادیی ژنان-ی ئیزەدی (TAJÊ)، کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (CÎK)، کۆنگرەی ستار، ئەندامانی کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە، کۆمەڵەی ژنانی کورستان، ئاکادیمیسییەن ، پارلمانتار و کەسایەتیی سەربەخۆ ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد-ی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت.
کۆمیتەکە ئاماژەی بە هەوڵی هێزە هەرێمییەکان کرد بۆ گۆڕینی نەخشە و دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان و ڕایگەیاند، ئەو هەوڵانە بۆ لە ناوبردنی نرخی و بەهای گەلان و بەتایبەی دەستکەوتەکانی ژنانە.
لە بەیاننامەکەدا وەبیر خراوەتەوە، سەدان ساڵە لە جۆگرافیای کوردستاندا کۆمەڵکوژی، تاڵانکردن و داگیرکاری دەکرێت و لە هەر پەلامارێکی داگیرکەریدا ژن وەک دەستکەوتی شەڕ چاوی لێکراوە.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە، گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری لە ئیمراڵی و فشار لەسەر گەلی باکوری کوردستان، لەسێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێرش لەسەر کۆمەڵگە بە تایبەت ژنان لە دهۆک، شەنگال و سەرتاسەری باشووری کوردستان و کۆمەڵکوژی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەوەش دەرئەنجامی عەقڵییەتی کۆمەڵکوژە.
کۆمیتەی ئامادەکار وەبیری هێنایەوە، ئەو سیاسەتانەی کە لەدژی کورد بەڕێوە دەبرێت زۆرترین کاریگەریی لەسەر ژنانە و لە ناو کۆمەڵگەشدا زۆرترین فشار، توندوتیژی و کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت.
راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بە کێشەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە ئەورووپا کراوە، کە هاوکات لەگەڵ زەخت و گوشاردا لەگەڵ سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن-ی (توانەوەی) ژیانی لە هەندەران ڕوبەڕوو دەبنەوە، کە ئەمە کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.
کۆمیتەی ئامادەکار دەستنیشانی کرد، کە بەهۆی نەبونی یەکگرتویی کوردان، دەرفەتی هێرشکردنە سەرمان دەڕەخسێت و ئاشکرای کرد، هێرش لە دژی ژنی ئازاد، لەدژی شوناس، کلتور و بوونی کوردی ئازاد، بە هۆی پەردەوازەیی گەلی کوردەوەیە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە، تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی کوردی لە دژی ئەو هێرشانە، لەسەرتاسەری جیهاندا هیواکان بۆ خوڵقاندنی ژیانێکی ئازاد و جێگرەوە بەهێز کردووە و تێکۆشانەکەی گەیاندووەتە ئاستى جیهانی و گەردوونی.
کۆمیتەکە ئەوەشی خستەڕوو، لەم کاتەدا لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر پیویستمان بە یەکگرتوویی کوردان هەیە و ئاشکرایکرد، دەتوانرێت هێرش لە دژی ژنان، گەنجان و گەل بە هزر و سیاسەتی یەکێتیی نەتەوەیی لە ناو بچێت. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە "یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد نە تەنیا بۆ کوردان، بەڵکو بۆ هەموو ئەو ژنانەیە، کە لە کوردستان ژیان دەکەن تاوەکو کەشێکیان بۆ بڕەخسێنێت، کە لە دەوری یەک کۆ ببنەوە و بەرخۆدان بکەن. لەم هێرشە کۆمەڵکوژی وداگیرکارییەی سەر کوردستان، بە هەمو شێوازیک توندوتیری بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت. بەشوودانی کچان لە تەمەنی منداڵی، کێشەی ژن بە ژن و ئاوارەیی کە ڕوو دەدەن، دەبێت بە بەرفراوانی قسە و باسی لەسەر بکرێت و پێویستە بە بیر و باوەڕی یەکێتیی نەتەوەییەوە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە."
کۆمیتەی ئامادەکار ئاشکرایکرد، لە ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد دا دەبێت بڕیار بدرێت، کە ٣ کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد بەڕێوە بچێت و لە لە بەردەوامیى راگەیاندراوەکەیاندا نووسیویانە، یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد دەبێتە گەرەنتییەک بۆ یەکێتیی نەتەوەیی کوردان. هەروەها بۆ دروستبوونی ئەو یەکێتییە بناغەی ڕێکخستنی ژنان، زۆر گرینگە. هەر بۆیە ئێمە وەک ژنی کورد - دانیشتووی ئەورووپا لە رۆژانی ٢٠ و٢١ی گوڵان / ١بۆ٢ی جۆزەردان ڕاویژی نەتەوەیی خۆمان بەڕێوە دەبەین.
بە بەشداریی نوێنەرانی ژنانی تەژەکە-ی ئەورووپا (TJK-E)، یەکێتیی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵە، یەکگرتوو، پارتی دیموکرات، ژنانی یارسان و فەیلی، تەڤگەری ئازادیی ژنان-ی ئیزەدی (TAJÊ)، کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (CÎK)، کۆنگرەی ستار، ئەندامانی کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە، کۆمەڵەی ژنانی کورستان، ئاکادیمیسییەن ، پارلمانتار و کەسایەتیی سەربەخۆ ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد-ی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت.
ر.م