شارەوانیی پاریس تابلۆیەکی بۆ یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد دانا

لەو شوێنەی کە تێیدا تیرۆرکران، شارەوانیی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، تابلۆیەکی بۆ لەبیرمانی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد دانا

ئێوارەی دوێنێ لە ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد لە پاریس لە بەردەم ئەو هۆتێلەی وا ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆرکران، تابلۆیەک بۆ لەبیرمانەوەیان لەلایەن شارەوانی پاریسەوە دانرا.

لە سەر ئەو تابلۆیە ناوی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەو بەرواری تیرۆرکرانیان نووسراوە بۆ ئەوەی لەبیرەوەریی پاریسیەکاندا بمێنێتەوە.

لە مەراسیمی دانانی تابلۆکەدا، سەرۆک شارەوانی پاریس قسەیکردو ئەو تیرۆرە نامرۆیانەیەی شەرمەزارکرد.

چەند کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیری فەرەنسیش لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد.