شه‌هید ئاڤێستا خابوور: ئێمه‌ هێزی ژن پیشان ده‌ده‌ین

شه‌ڕڤانی فیدایی یه‌په‌ژه‌ «ئاڤێستا خابوور» له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵیدا سازكراوه‌ ده‌ڵێت، به‌ تێكۆشانی خۆی، هێزی ژن پیشانی هه‌موو كه‌س ده‌دات.

شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه‌، ئاڤێستا خابوور كه‌ دوێنێ (٢٧ی ژانوویه‌) له‌ گوندی حه‌مامێی سه‌ر به‌ عه‌فرین له‌ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكیی فیدایی ئه‌نجامدا، به‌ر له‌ شه‌هیدبوونی و له‌ كاتێكدا له‌ ئه‌كادێمیای شه‌هید شیلان بوو، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا باسی تێكۆشانی خۆی كردبوو.

«من خه‌ڵكی ناوچه‌ی بلبلێ-مه‌، ناوی باوكم ئه‌حمه‌ده‌ و ناوی دایكیشم ئه‌مینه‌یه‌.»

«سه‌ره‌تا له‌ شام بووم، ئه‌و كاته‌ من هه‌رگیز پارتیم نه‌ده‌ناسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌دا زۆر كه‌س چووبوونه‌ ڕیزی پارتییه‌وه‌، به‌ڵام من پارتیم باش نه‌ده‌ناسی. دوای ئه‌وه‌ی هاتمه‌ گوند، كاریگه‌ری هه‌ڤاڵانم له‌سه‌ر دروست بوو. كاتێك هه‌ڤاڵ ده‌هاتنه‌ لای ماڵبات، به‌ڕاستیش زۆر كاریگه‌ری لێ ده‌كردم، دواتر من زۆر ده‌مخواست بچمه‌ ڕیزیانه‌وه‌، من ده‌مه‌ویست هه‌موو شتێك بناسم؛ بزانم سه‌رۆكایه‌تی كێیه‌. ئه‌و كاته‌ ئاگاداری ڕه‌نجی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ژن نه‌بووم، له‌نێو شه‌ڕڤانان ئیدی فێربووم.»

«ناوم ئاڤێستا خابووره‌، ئێستا ئێمه‌ له‌ ئه‌كادێمیای شه‌هید شیلانین. به‌ڕاستی له‌ ئه‌كادێمیایه‌كی وه‌ها ئایدیۆلۆژی زۆر شت ده‌ناسی. مرۆڤ زۆر سه‌رنج ده‌خه‌نه‌ سه‌ر پارتیبوون. زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان سه‌رج ده‌خه‌نه‌سه‌ر ڕۆڵی ژن و بارودۆخی ژن له‌نێو جڤاكدا. بۆ نموونه‌ له‌نێو جڤاكدا ناتوانێ داوای مافی خۆی بكات، ده‌چه‌وسێنرێیه‌وه‌. به‌ڵام كاتێك مرۆڤ ده‌چێته‌ ڕیزی پارتییه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر بیر ده‌كاته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه‌تی بۆ ژن، پێویسته‌ ژن تێكۆشانێكی چۆن بكات، تێكۆشانێك كه‌ ببێته‌ خاوه‌نی هێز، هێزێكی چۆن بئافرێنێت له‌ ڕووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه‌.»

«ژنێك كه‌ له‌ سیاسه‌ت تێنه‌گات، ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌. مرۆڤ له‌م ئه‌كادێمیایه‌دا زۆربه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌ناسێت. نه‌هامه‌تی و زه‌حمه‌تییه‌كانی ژن له‌ به‌رانبه‌ر زیهنیه‌تی پیاو، له‌ به‌رانبه‌ر زیهنیه‌تی ده‌وڵه‌تان، ژنێك چۆن ده‌توانێت ببێته‌ خاوه‌ن هێز، ببێته‌ ژنێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌موو جیهان. له‌ ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌ڵێن: ژن مافی خۆی نییه‌، ناتوانێ هیچ بكات. لێره‌دا كاتێك دێیه‌ نێو پارتی، تێده‌گه‌ی كه‌ ژن ده‌توانێ به‌ هێزی خۆی هه‌موو شتێك بكات. ژن له‌ بواری سه‌ربازی، سیاسی و هه‌موو بوارێكی دیكه‌ جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت. له‌م ئه‌كادێمیایه‌دا به‌ نموونه‌، مرۆڤ ده‌توانێت شوێنێك به‌ڕێوه‌ببات، ده‌توانێ شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ ببات. هێزی ژن هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. ئێمه‌ به‌ جدی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ورد ده‌بینه‌وه، كه‌ به‌ فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ژنانه‌ ڕزگار بكه‌ین كه‌ له‌ جڤاكدا ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌. داعش زۆر له‌ ژن ده‌ترسێت، كاتێك ده‌بینین له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وان ژن شه‌ڕ ده‌كات، شۆك ده‌بن. له‌به‌رئه‌وه‌ ڕقی هه‌ره‌زێده‌ی ئه‌وان له‌ ژنه‌. له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌بینه‌ وه‌ڵام. هه‌م له‌ به‌رانبه‌ر داعش هه‌م له‌ دژی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دێنه‌ سه‌ر ڕێمان، هێزی ژنیان پیشان ده‌ده‌ین.»

«ئه‌و هێرشانه‌ی له‌م كاته‌دا به‌ چڕی له‌ دژی ژن ده‌كرێن، له‌ دژی سه‌رۆكی ئێمه‌یه‌، له‌ دژی ڕێبه‌ر ئاپۆیه‌. له‌ ئێمه‌ ده‌خواسترێت كه‌ له‌م كاته‌دا ببینه‌ وه‌ڵام. ئێمه بیر له‌‌ ڕێ و ڕێبازه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قۆناغه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین ببینه‌ وه‌ڵام و هه‌میشه‌ش ده‌بینه‌ وه‌ڵام.»

 

ش. م