شه‌ڕڤانان‌: توركیا به‌ هه‌ر جۆره‌ ته‌كنیكێك هێرش بكات، تێكی ده‌شكێنین 

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ له‌ ساڵیادی ڕزگاركردنی كۆبانێ ڕایده‌گه‌یه‌نن هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ كۆبانێ سه‌ركه‌وتن، له‌ عه‌فرینیش سه‌رده‌كه‌ون و هێرشه‌كانی توركیا تێكده‌شكێنن.

شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه‌ وێڕای پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی ساڵیادی به‌رخۆدانی كۆبانێ، ده‌ڵێن: ڕێگه‌ ناده‌ین ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بێته‌ عه‌فرین و داگیری بكات.

شه‌رڤانان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌رخۆدانی كۆبانێ به‌ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی وه‌ك ئارین و به‌رفینه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه‌. ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ عه‌فرینیش به‌ گیانی ئارین و كه‌نداڵه‌كان به‌رخۆ ده‌ده‌ن و هه‌ر وه‌ك چۆن كۆبانێیان سه‌رخست، عه‌فرینیش سه‌رده‌خه‌ن.

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ عه‌فرین هه‌ر جۆره‌ شێواز و ته‌نكنیكێك به‌كاربێنێت، هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ هێرشه‌كانیان ده‌شكێنن.

ش. م