له‌نێو ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی له ڕیزه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده-دان، هه‌ریه‌كه له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه سۆزدا قامیشلۆ و جوودی شۆڕش باس له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه، سۆزدا قامیشلۆ ده‌ڵێت: «ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه له به‌رانبه‌ر شه‌ڕی عه‌فرین به‌رخۆ ده‌ده‌ین. ئه‌ردۆغان هه‌رچه‌نده به فڕۆكه‌كانی شه‌ڕ بكات، ناتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێت. خۆی له خۆیدا ئه‌و ته‌نها به فڕۆكه‌كان شه‌ڕ ده‌كات. ئێمه وه‌ك شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه زۆر به‌هێزتر شه‌ڕ ده‌كه‌ین. هه‌ڤاڵ ئا‌ڤێستا به چالاكییه‌كه‌ی، ڕێی له پێشمان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر سه‌رنجمان بخه‌ینه سه‌ر ئامانجه‌كه‌مان. ئێمه هه‌رگیز ده‌ست له عه‌فرین به‌رناده‌ین. ده‌ست له بستێكی خاكی عه‌فرین هه‌ڵناگرین. ئه‌ردۆغان ته‌نها ده‌توانێ به فڕۆكه‌كانی شه‌ڕ بكات و بۆمبه بهاوێژێته سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل، منداڵ و گه‌ل بكوژێ. قه‌ت ناتوانێ له‌سه‌ر زه‌وی له به‌رانبه‌ر هه‌ڤاڵان شه‌ڕ بكات. ئێمه هه‌رگیز ناهێڵین ئه‌ردۆغان ده‌ربازی عه‌فرین بێت.»
شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه، جوودی شۆڕش-یش ده‌ڵێت: «ئێمه ئێستا له شه‌ڕی عه‌فریندا به‌شدارین. ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه به‌رخۆ ده‌ده‌ین. وه‌ك شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه، ئێمه خاوه‌نی وره و مۆڕاڵێكی گه‌وره‌ین. به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ ئا‌ڤێستا چالاكییه‌كه‌ی كرد، وره‌ی ئێمه زیاتر بوو و زیاتر سه‌رنجی ئێمه چووه سه‌ر ئامانجه‌كه‌مان. ئه‌ردۆغان له‌م شه‌ڕه‌دا له دژی هاوڵاتیانی سیڤیل و منداڵاندا، ناتوانێ ته‌نها بستێكیش له خاكی عه‌فرین بگرێت. شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه بۆ ئامانجی خۆیان له به‌رخۆدانێكی گه‌وره دان. هه‌تا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌بن، هه‌تاكو گه‌لی وه‌ڵاتپارێز كه خاكی خۆی ده‌پارێزێت هه‌بێت، ناتوانن ته‌نانه‌ت بستێكیش ده‌ربازی خاكی عه‌فرین بن. هه‌تا ئێمه بژین، خاكی عه‌فرینی لێ حه‌رامه. ئێمه پێی ده‌ڵێین؛ هه‌تاكو گه‌لی وه‌لاتپارێزی عه‌فرین هه‌بێ، ناتوانێ بستێك له خاكی عه‌فرین بگرێت. ئێمه ده‌مانه‌وێ بڵێین؛ با ئه‌ردۆغان ئیدی له‌و خه‌وه هه‌ڵسێت. ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بستێك له خاكی عه‌فرین بگرێت، ئه‌وه خه‌ونه و با له خه‌و هه‌ڵێست. له كۆتاییدا سڵاوی خۆمان بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌نێرین و ده‌ڵێین؛ بژی سه‌رۆك ئاپۆ.»
ش. م