له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا، ٢ ڕۆژ به‌ر له ئێستا گوندی باكۆز-ی سه‌ر سنووری سووریا - عێراق ڕزگاركرا. له دوای ڕزگاركردنی ئه‌و گونده، ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كه له مین و پاشماوه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستی پێكردووه.
یه‌كێك له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه كه به چه‌كی قورسه‌وه به‌شداره له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه قسه‌ی كرد و گوتی: ئێمه به جۆشێكی زۆره‌وه به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه بووین و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا. ئێستا هه‌ڤاڵه‌كانمان درێژه به ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه ده‌ده‌ن. ئێمه له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا و داعش تا كۆتایی تێده‌كۆشین. هه‌ر كه‌سێك كه دوژمنایه‌تیی گه‌له‌كه‌مان بكات، ڕووبه‌ڕووی تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕڤانانی ئازادی ده‌بێته‌وه و شكست دێنێت.
s.m