ئایته‌ن ئامه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه ده‌رباره‌ی هێرشی چه‌ته‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ته‌رمی ئه‌ندامی یه‌په‌ژه بارین كۆبانێ، له لێدوانێكدا بۆ ANF وتی: هێزێك كه بندهكهوێت، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ڕێساكانی شه‌ڕ بكات، ته‌رمه‌كان ده‌شێوێنێت. ئه‌وه نیشانه‌ی ژێركهوتنێكی گه‌وره‌یه.
ئامه‌د، ستایشی هه‌ڵوێستی ژنانی كرد له به‌رانبه‌ر شێواندنی ته‌رمی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی یه‌په‌ژه و وتی: له به‌رانبه‌ر ئه‌م كرده‌وه هۆڤانه‌یه، زۆر كه‌س ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ژنان به وتنی «ئێمه شه‌رم له جه‌سته‌ی خۆمان ناكه‌ین، نامووس جه‌سته نییه، خاك شه‌ره‌فه» خاوه‌ندارییان له بارین كۆبانێی شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه كرد.
شه‌ڕ له‌نێوان سیسته‌می دێمۆكراتی و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دایه.
ئایته‌ن ئامه‌د، له لێدوانه‌كه‌یدا سڵاوی له به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرد. ڕاشیگه‌یاند: شه‌ڕی عه‌فرین له دژی هه‌موو ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه.
«ئه‌م شه‌ڕه‌ی له عه‌فرین له ئارادایه، وه‌ك شه‌ڕی نێوان تورك و كورد، هه‌سه‌ده و ده‌وڵه‌تی توركیا نابینرێت. به‌رخۆدانی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كرێت. ئاشكرایه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌كرێت له‌نێوان سیسته‌می دێمۆكراتی و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دایه. ڕێبه‌ر ئاپۆ، پێشه‌نگایه‌تی سیسته‌می دێمۆكراتی ده‌كات. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌یه‌وێت له به‌رانبه‌ر سیسته‌می دێمۆكراتی، ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه دژهدێمۆكراتییهكهی خۆی بسه‌پێنێت. هێزه سه‌رمایه‌داره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شكست به سیسته‌می دێمۆكراتی بێنن، هه‌ر چی له‌ده‌ستیان بێت ده‌یكه‌ن. نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاو شێواندنی ته‌رمی شه‌ڕڤانانی ئازادییه. یه‌كێك له‌وانیش شه‌هید بارین كۆبانێ-یه كه له به‌ره‌ی به‌رخۆداندا گیانی خۆی فیدا كرد و بووه سمبولی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م.»
نیشانه‌ی ژێركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی توركیایه
ئایته‌ن ئامه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌رمی شه‌ڕڤانان به‌تایبه‌تیش شه‌ڕڤانانی ژن ده‌شێوێنێت. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ژێركهوتنه.
«ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به شێواندنی ته‌رمه‌كان په‌یامێك ده‌دات. حكوومه‌تی ئاكه‌په هه‌ڕه‌شه له عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی، توركمه‌ن و سوریانییهكان كه له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیه شان به شانی یه‌كتر له به‌رخۆدان دان، ده‌كات. به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو كه‌س باش له‌و په‌یامه تێبگات. ئه‌مه لاوازبوون و ژێركه‌وتنی سوپای توركیای داگیركه‌ر و دووه‌مین هێزی ناتۆ پیشان ده‌دات.»
ئه‌و هێزه‌ی ده‌كه‌وێت، ته‌رمه‌كان ده‌شوێنێت
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، هێزه ژێركهوتووهكان، كاتێك له شه‌ڕدا ناتوانن له به‌رانبه‌ر هێزی دژبه‌ری خۆیان سه‌ركه‌ون، بێ چاره ده‌بن و ڕێبازی جۆراوجۆری چه‌په‌ڵ به‌كاردێنن.
«نموونه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ته‌رمه‌كانمان له ماوه‌ی تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌ی په‌كه‌كه‌دا هه‌ره زێده بینی. شێواندنی ته‌رمی تێكۆشه‌رانی ژن جاری یه‌كه‌م نییه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كرێت. له تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌ی په‌كه‌كه‌دا، ئێمه نموونه‌ی وه‌هامان زۆر بینیوه. ئه‌و هێزه‌ی كه ژێردهكهوێت، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ڕێساكانی شه‌ڕ بكات، ته‌رمه‌كان ده‌شێوێنێت.»
ئامه‌د سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر پێشانگایهتیی ژنان له عه‌فرین و وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنان پێشه‌نگایه‌تی به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان ویستیان له كه‌سایه‌تی بارین كۆبانێ-دا هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ریی ده‌وڵه‌تان ده‌وه‌ستنه‌وه.
شه‌هید بارین جه‌سته‌ی خۆی كرده قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌ی
ئایته‌ن ئامه‌د، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ستنیشانی كرد، پاراستنی وه‌ڵات و به‌هاكان بۆ ئه‌وان له هه‌موو شتێك له‌پێشتره و وتی: له هه‌مووی گرنگتر شێواندنی ته‌رم نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه جه‌سته‌ی خۆی بكاته قه‌ڵغان و خاكی خۆی بپارێزێت. وتیشی: شه‌هید بارین به‌م شێوه‌یه له ئه‌نجامی تێكۆشانی ٤٠ ساڵه و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد خۆی كردۆته قه‌ڵغان.
«ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌رچه‌نده ویستبێتی كه به شێواندنی ته‌رمی هه‌ڤاڵ بارین، شه‌ره‌ف و شكۆی هه‌موو ژنان بشێوێنێت، ئه‌مڕۆ شه‌هید بارین بووه به نموونه‌ی ژنی خۆڕاگر كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تی به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر نه‌داوه. ژنان شه‌رمیان له جه‌سته‌ی ژن نه‌كرد و خاوه‌ندارییان له شه‌هیدی خۆیان كرد.»
پاراستنی عه‌فرین، پاراستنی هه‌موو گه‌لان، شه‌ڕه‌ف و به‌هاكانه
ئایته‌ن ئامه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا بانگی هه‌موو ژنانی خۆڕاگری كرد كه به ڕۆحی بارین و ئاڤێستاكان عه‌فرین بپارێزن.
«پاراستنی عه‌فرین ته‌نها پاراستنی جوگرافیا نییه. پاراستنی عه‌فرین، پاراستنی هه‌موو گه‌لان، شه‌ره‌ف و به‌هاكانه. پێویسته هه‌موو گه‌لانی ئێمه له ڕۆژئاوا و باكووری سووریا به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه هه‌تا كۆتایی به‌شداری به‌رخۆدانی شه‌ره‌ف بن و له‌سه‌ر ڕێبازی ئا‌ڤێستا و بارینهكان ڕوو له سه‌ركه‌وتن بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو شه‌ڕڤانانی ئازادی ده‌خوازم.»
ش. م