له شاری سلێمانی ساڵیادی شه‌هیدبوونی «ڤیان جاف» به‌رز ڕاگیرا
لە شاری سلێمانی بەبەشداری سەدان كه‌س، ساڵیادی شه‌هیدبوونی «ڤیان جاف» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بەرز ڕاگیرا.
لە شاری سلێمانی بەبەشداری سەدان كه‌س، ساڵیادی شه‌هیدبوونی «ڤیان جاف» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بەرز ڕاگیرا.
ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان - ڕه‌ژاك، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی، بەبە شداری سەدان کەس سێزدەهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی «ڤیان جاف» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بەرز ڕاگیرا.
ڕێبازی ڤیان لە كۆبانێ و عەفرین زیندووە
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه له باشوور، دایە فه‌تحیه قسه‌ى کرد و باسى له‌وه کرد: شه‌هید ڤیان خوێنێکی نوێی خستە نێو دەمارەکانی پەکەکە و سه‌رله‌نوێ په‌که‌که‌ى ژیانده‌وه. خوێنی شه‌هید ڤیان له عەرد نامێنێتەوە. ئێمه وه‌کو ژنانى باشووری کوردستان خۆمان بە قەرزباری شه‌هید ڤیان و کاروانی شه‌هیدانى هه‌ر چوار بەشی کوردستان ده‌زانین.
«هەڤاڵانی شه‌هید ڤیان ئێستا لە عەفرین لە دژی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر لە بەرخۆدانێكی گه‌وره‌دان. شەهید ئا‌ڤێستا خابوور هەمان بڵێسەی تێکۆشانی شەهید ڤیان بوو کە چوو به گژ فاشیزمی توركیادا.»
دواتر سینه‌ڤزیۆنێک له‌سه‌ر ژیان و تێکۆشانى شه‌هید ڤیان نمایش کرا. هه‌ر لە مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌ناوی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هەرێمی سلێمانی، ڕوناک مەجید وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و وتى: ئه‌وه‌ى که شه‌هید ڤیان له ٢٠٠٦دا باسی لێ کردبوو، ئێستا هەمووی لەبەر چاومانە.
«شه‌هید ڤیان وەک بێشەنگێک ڕێگه‌ی ئازادی و خەباتی لە بەردەم ژنانی باشووری کوردستاندا کردەوە و بە سەدان ژن بەشداری کاروانی شۆرشی ئازادی بوون.»
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گرووپی مووزیکی شەهید ڤیان جاف چەند پارچە مووزیکێکیان پێشكه‌ش کرد.
له‌یلا والی حسێن، ناسراو به «ڤیان جاف - ڤیان سۆران» لە دایکبووی ساڵی ١٩٨١ی شاری سلێمانییه. له ساڵی ١٩٩٧ به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه، له شه‌وی ١٣ی رێبەندان\كه ده‌كاته ١\٢ی شوباتی ٢٠٠٦ له هه‌رێمی حه‌فتانین چالاکیی فیدایی ئه‌نجام دا.
ش. م