له‌ هیندستان ٢ پیاو ده‌ستدرێژییان كرده‌ سه‌ر كچێكی منداڵ و دواتریش سووتاندیان

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان ٢ پیاو ده‌ستدرێژییان كرده‌ سه‌ر كچێكی منداڵ، دواتر سووتاندیان و هه‌ڵاتن.

به‌پێی لێدوانی پۆلیس له‌ ویلایه‌تی چهارخه‌ند، ٢ پیاو له‌ دارستانێك ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردۆته‌ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵان كاتێك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چووه‌ بۆ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری.

خانه‌واده‌كه‌ی كچه‌كه‌ له‌ لای ئه‌نجومه‌نی پیران سكاڵایان تۆماركرد و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌‌ سزای ٥٠ ڕووپیه‌ (٧٥٠ دۆلار) و ١٠٠ جار جومناستیكی سك-یان بۆ تۆمه‌تباران بڕیه‌وه‌. تۆمه‌تباران كه‌ به‌م سزایه‌ توڕه‌ بوون، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی خانه‌واده‌ی كچه‌كه‌.

پۆلیسی هه‌رێمه‌كه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا - AFPی ڕاگه‌یاند، هێرشكاره‌كان به‌ زیندوویی كچه‌كه‌یان سووتاندووه‌.

له‌ هیندستان زۆرینه‌ی كێشه‌كان له‌ لایه‌ن  ئه‌نجومه‌نی پیران چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. هاوڵاتیان به‌بێ ئه‌وه‌ی سكاڵاكانیان له‌ لای فه‌رمانگه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت تۆمار بكه‌ن و چاوه‌ڕوانی بیرۆكراسی و بێنه‌ و برده‌ی حكوومه‌ت بكه‌ن، ڕوو له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده‌ بڕیاری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هیچ به‌هایه‌كی قانوونی نییه‌، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌.

پۆلیسی هه‌رێمه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ هه‌ڵاتوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆنێكی لێكۆڵینه‌وه‌یان دروستكردووه‌.

s.m