له چیاكانی كوردستان گه‌ریلاكانی یه‌ژا-ستار ٨ی مارسیان پیرۆز كرد
گه‌ریلاكانی یه‌ژا-ستار له چیاكانی كوردستانه‌وه ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا-ستار له چیاكانی كوردستانه‌وه ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان پیرۆز كرد.
له چیاكانی كوردستان ڕێوڕه‌سمی پیرۆزكردنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان له لایه‌ن گه‌ریلاكانی یه‌ژا-ستار به مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازیی ده‌ستی پێكرد.
فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی یه‌ژا-ستار ئه‌مینه ئه‌رجیه‌س، فه‌رماندارانی یه‌ژا-ستار تێكۆشین گه‌ڤه‌ر، زه‌لال هاروون و ڕۆزا تۆلهلدان له مه‌ڕاسیمی پیرۆزبایی ٨ی مارس ئاماده بوون.
ئه‌رجیه‌س له وته‌یه‌كدا سه‌رنجی خسته سه‌ر «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین و گوتی: له عه‌فرین به به‌رخۆدان پێشوازی له ٨ی مارس ده‌كرێت.
«ئێمه له چیائازادهكانی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی ٨ی مارس له ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ین. پیرۆزبایی له‌و شه‌ڕڤانانه ده‌كه‌ین كه له سه‌نگه‌ره‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هه‌موو شه‌ڕڤانانی ئازادی، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌كه‌ین كه به ڕۆحی ئارین و ئا‌ڤێستا خابوورهكان شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئێمه له كه‌سایه‌تیی ئا‌ڤێستا، ئارین، ده‌لال و نالینهكان یادی هه‌موو شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان گه‌یانده ٨ی مارس شه‌هیده‌كانی ئێمه‌ن. ٢٠١٧ ساڵێكی سه‌ختی شه‌ڕ بوو، ده‌لال، به‌رچه‌م، ئازێ و گوڵنازهكان به ڕۆحی تێكۆشانی خۆیان، ڕۆحی به‌رخۆدان و تێكۆشانی ئه‌م ساڵه‌یان پیشان دا. به‌ڵێنی ئێمه بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه ئه‌وه‌یه كه به‌رخۆدان گه‌شتر بكرێت و تۆڵه‌یان بكرێته‌وه. ئه‌م ههڤاڵهشههیدانهی ئێمه ٢٠-٢٥ ساڵ تێكۆشانێكی بێ وێنه‌یان كرد. ئێمه ده‌توانین مێژووی ئه‌م تێكۆشانه وه‌ك ئه‌و ژیانه‌ی كه حه‌قی خۆی پێدراوه ناوزه‌ند بكه‌ین. میراتی ئه‌وان بۆ ئێمه، ئازادی ئافراندووه. له ٨ی مارسدا، له ئه‌مه‌ریكا ١٢٩ ژن كوژراون، به‌ڵام كۆمه‌ڵكوژی نه‌یتوانیوه به‌رخۆدانی ژن بشكێنێت.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی یه‌ژا-ستار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هێزهسهرمادارییهكان نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه هێزی به‌رخۆدانی ژن له‌نێوبه‌رن و بیوه‌ستێنن، به‌ڵكو ژنان تێكۆشانی خۆیان گه‌شتر كردووه.
«٨ی مارسیان كرده ڕۆژی جه‌ژن و به‌رخۆدان. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه چۆن له هه‌موو دونیا به‌نێوبانگ بوو، به‌رخۆدانی عه‌فرینیش وه‌ها ده‌بێت. ئه‌مڕۆ چۆن به‌رخۆدانی ژنانی ئه‌مه‌ریكای لاتین خاوه‌نداری لێ ده‌كرێت، ئه‌م ٨ی مارسه ده‌بێته ٨ی مارسی عه‌فرین. به‌رخۆدان یه‌كێتی و جڤاكیبوون له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. ئێمه لێره‌وه سڵاو له هه‌موو ژنهخۆڕاگرهكانی دونیا ده‌كه‌ین و جه‌ژنی به‌رخۆدانیان لێ پیرۆز ده‌كه‌ین.»
هاوكات ڕۆزا تۆلهلدان، فه‌رمانداری یه‌ژا-ستار له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی سه‌خت و به‌ربه‌سته‌كان، ٨ی مارس پیرۆز كرا و گه‌ریلا ڕێگرییه‌كان ناناسێت.
«گه‌ریلا له هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕیدا به‌ربه‌سته‌كان ناناسێت. ئێستا شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه، ئاكه‌په كه ده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، پشتی به تهكنكیك به‌ستووه و ده‌ڵێت ئه‌وه كۆتاییمان پێهێنان. به‌ڵام ئه‌مه نابێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئێمه. دوژمن ده‌ڵێت كه ناهێڵن هه‌ناسه‌یه‌ك وه‌رگرین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆخه‌كان و ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان، به‌جۆشێكی گه‌وره‌وه جه‌ژنی به‌رخۆدان پیرۆز ده‌كرێت. سه‌ده‌ی ٢١ ده‌بێته سه‌ده‌ی ئازادی. به‌م هیوایه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی ٨ی مارس له گه‌ل و هاوڕێیان ده‌كه‌م.»
s.m