لە ئابدانان-ی ئیلام کچێکی ۱٤ ساڵە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

لەڕێکەوتی ١٥ی شوبات/ ۲٦ی ڕێبەندانی لە شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کچێکی تەمەن ۱٤ ساڵ بە ناوی ” ز ـــ جەشیرە ” ئاگری لە جەستەی خۆی داوە و گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەێیکی ئاگادار ڕاگەیاند ؛هۆکاری خۆکوژەیەکەی بۆ باری هەژاری بنەماڵە و گیرو گرفتی ژیانی ئاسایی گەڕاندۆتەوە.

 پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ئاماری خۆکوژی ژنانی تێدا تۆمار کراوە.