لە ئێران ژنە چالاکوانێکى کورد زیندانی کرا

رووناک ئاقایى ژنە چالاکوانى کورد لە شارى مەهاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە دەستگیرکرا و دادگای شۆڕشى ئێرانیش بڕیارى ٦ مانگ زیندانیکردنى بۆ دەرکرد.

رووناک ئاقایى ژنە چالاکوانى کورد لە شارى مەهاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە دەستگیرکرا و دادگای شۆڕشى ئێرانیش بڕیارى ٦ مانگ زیندانیکردنى بۆ دەرکرد.

ڕووناک ئاقایی چالاکی مەدەنی و تەمەن ۵٤ ساڵ، لە ساڵانى ١٩٨٠کاندا، کە لە ئێران دەیەى ٦٠ دەناسرێت، بە تۆمەتى پەیوەندى لەگەڵ حزبە کوردییەکاندا ٥ ساڵ زیندانیکرابوو.

رووناک ئاقایى ڕێکەوتی ۳ی ڕەزبەر / ١٣ ئەیلول-ی ٢٠١٦ بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە ڕیفڕاندۆمی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە دەستگیرکرابوو و پاش مانەوە و ولێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە ۶ مانگ زیندان سزا درابو.

سەرچاوەکانی نزیک لە ڕوناک ئاقایی باس لەوە دەکەن، ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە قورسی بریندار ببوو. رووناک پێش دەستگیرکردنەکەى نەخۆش بوو بوو، ئێستاش پێویستى بە چارەسەری پزیشکییە.

ک.ش

ر.م